گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 24/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە 24/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….
سپۆرت:
- بەفەرمی خولی ئیسپانیا گەڕایەوە.
- سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا رێگەی بە گەڕانەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا دا لە 8ی حوزەیران دەستپێبکاتەوە.
- رابیتەی لالیگاش هەفتەی داهاتوو کاتی یارییەکان بڵاودەکاتەوە.
- یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنەو شاندی هونەری یانەکە دەیانەوێت نەیمار بگەڕێتەوە بەڵام تا ئێستا ئیدارەی یانەکە بڕیاری لەسەر گەڕانەوە یان نەگەڕانەوەی نەداوە.
- لە خولی ئەڵمانیا یانەکانی بایرن میونخ و بروسیا دۆرتمۆند بردنەوە تۆمار دەکەن و کێبڕکێی بردنەوەی خولەکەیان بەردەوامە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- بەڵێ خولی ئیسپانیا دەگەڕێتەوە لە 8ی مانگی حوزەیران.
- حکومەتی ئیسپانیا گلۆپی سەوزی بۆ گەڕانەوەی یاری یانە پیشەگەرەکان لە وڵات راگەیاند و ئامانج ئەوەیە لە ماوەی 5 هەفتە 11 جەولەی خولەکە تەواو بکرێت.
- کانسێلۆ پێشتر لە ساڵی 2017ئامانجی یانەی بەرشەلۆنە بووەو یانەی ڤالنسیا داوای 60 ملیۆن یۆرۆی کردووە بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانەو بەرشەلۆنە دواتر نەیتوانی گرێبەستەکە ئەنجامبدات و سیمیدۆی گواستەوە.

مارکا:
- لالیگا دەگەڕێتەوە.
- حکومەتی ئیسپانیا بڕیاری گەڕانەوەی وەرزشی لە 8ی حوزەیران دا و دێربی سڤییا لە نێوان هەردو یانەی ریاڵ بیتس وسڤییا لەوانەیە لە رۆژی هەینی 12ی حوزەیران ئەنجام بدرێت.
- مارکۆ ئەسینسیۆ بەسەر پێکانەکەی ئەژنۆی سەردەکەوێت و دەچێتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوەی وەرزەکەو دەبێتە یاریزانێکی سەرەکی بۆ زیدان.

ئاس:
- لالیگا گەڕایەوەو حکومەتی ئیسپانیا گلۆپی سەوزی بۆ کێبڕکێی خولەکە لە 8 بۆ 14ی حوزەیران دەستپێدەکاتەوە.
- لەدوای 5 ساڵ و لە یەکەم دەرکەوتنیدا ئۆدیگارد نرخی 10هێندە زیادی کردووە.
- قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر هاوکاری ئانسۆ فاتی کردووەو زیاتر دەرفەتی یاریکردنی پێدەدات لە داهاتوودا.
- گەڕانەوەی نەیمار بۆ بەرشەلۆنە زۆر مەحاڵ دەبێت.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









