حكومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت نرخى كارتى مۆبایل كه‌مبكاته‌وه

هه‌یام یاسرى، وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى عێراق | حكومه‌تى عێراق
SNN
وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەیەكین بۆ هەرزان كردنی نرخی كارتەكانی مۆبایل، ده‌شڵێت: “له پرۆژه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نرخى كارتى مۆبایل بگه‌ڕێته‌وه بۆ نرخى پێشووى”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ى تشرینى دووه‌م، هه‌یام یاسرى، وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى عێراق رایگه‌یاند، “لێكۆڵینەوەیان لە كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل لە عیراق كردووە و سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەیەكن بۆ هەرزان كردنی نرخی كارتەكانی مۆبایل و گەڕاندنەوەی بۆ نرخی پێشووی”.
وتیشى: “پڕۆژەكە لە ئەنجوومەنی وەزارەت پەسەند كراوە”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا ئه‌و پرۆژه‌یه كه‌ى به‌ته‌واوه‌تى جێگیر ده‌كرێت و ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه؟ وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئەو پرسە لە نزیكترین دانیشتنی كابینەی حكومەتدا پێشكەش دەكەن، بۆ ئەوەی بخرێتە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023، پێش ئەوەی لە پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ بكرێت و هاوكاتە لەگەڵ خواستی حكومەت بۆ پشتیوانی لە چینی هەژاران”.
به وته‌ى هیام یاسرى، “پێویست بووە كۆمپانیاكان ئەو باجە زیادەیان بدایە بە حكومەت كە پێشتر خرایە سەر كارتی كۆمپانیاكانی مۆبایل، چونكە ئێستا بارگرانی لەسەر هاووڵاتی دروست بووە و لە گیرفانی هاووڵاتییان ئەو باجە دەدرێت”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









