پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2023ی عێراق دیاریکرا

پارەی عێراقی
SNN
نەبیل مەرسومی، ئابووریناس و مامۆستای ئابووری لە زانکۆی بەسرە، باس لە پشکی هەرێمی کوردستان دەکات لە بودجەی ساڵی 2023ێ عێراق و دەڵێت، هەرێم مانگانە 200 ملیار دینار وەردەگرێت.
نەبیل مەرسومی لە تویتێکدا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: “بەگوێرەی زانیارییەکان، پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2023دا بەهەمانشێوەی بودجەی 2021 دەبێت، واتە مانگانە 200 ملیار دینار وەردەگرێت و نەوتەکەی خۆیشی بۆ دەمێنێتەوە.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ناردنی ئەو پارەیە لەم مانگەوە دەستپێدەکات و هەرچەندە ئەمە پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام ئەمە بەشێکە لەو ڕێککەوتنە سیاسییەی کابینەی نوێی حکومەتی لەسەر پێکهێنراوە.”
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









