دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر سكاڵاكەی سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی هەرێم دەدات

كۆمهڵێك دادوهر له دادگاى فیدراڵى عێراق | فۆتۆ: Iraqia
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو بەهۆی كارنەكردن و جێبەجێنەكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ژمارە 9 ی ساڵی 2014 لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، بەنوێنەرایەتی ژمارەیەك لە خانەنشینانی هەرێم پارێزەرێك لەدادگای فیدراڵی عێراق سكاڵای یاسایی لەسەر سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم تۆماركرد، وابڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر سكاڵاكە بدات.
بەشدار حەسەن، ئەو پارێزەرەی كە بەنوێنەرایەتی ژمارەیەك لە خانەنشینانی هەرێم سكاڵای یاسایی لەسەر سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی هەرێم تۆماركرد بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێكی تایبەت بەوسكالایەی ئێمە بەڕێوەدەچێت كە لەمانگی ڕابردوو لەسەر سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی هەرێم تۆمارمانكرد، بەهۆی كارنەكردنی حكومەتی هەرێم و وەزیری دارایی بە یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە 9ی ساڵی 2014.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستاش لە هەرێمی كوردستان كار بە یاسای ژمارە 27ی ساڵی 2006 دەكرێت كە ئەو یاسایە لە عێراق هەڵوەشاوەتەوە و كاری پێناكرێت، ئەوەش پێچەوانەی دەستوری عێراقە، لەكاتێكدا لە یاسای یەكگرتووی خانەنیشنی ژمارە 9ی ساڵی 2014 كۆمەڵێك ماف وئیمیتیازاتی زۆر باش بۆ خانەنشینان دیاریكراوە كەلەیاساكەی حكومەتی هەرێم دیارنەكراوە.
ئەوپارێزەرە خۆبەخشە ئەوەشی خستەروو، لە بڕگەیەكی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە 9ی ساڵی 2014 ئەوە هاتووە كەئەو یاسایە بۆ هەمووعێراقە بەهەرێمی كوردستانیشەوە، بۆیە گەشەبینین كە كە ئەمڕۆ دادگا لەبەرژەوەندی ئێمە بڕیاربدات بۆیە ئێمەش ئەمڕۆ هاتوینەتەبەغدا بۆ ئەوەی بەشداری بكەین لەودادگایكردنەی سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی هەرێم.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









