دوای سزادنی بۆماوەی زیاد لە دوو هەفتە چارەنووسی شێروان شێروانی لە زیندانی هەولێر ئاشكرا كرا

رۆژنامهنووسى زیندانى كراوى بادینان شێروان شێروانى | فۆتۆ: تۆڕه كۆمهڵایهتیهكان
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان ئاماژە بەوە دەكات بەیانووی بەكارهێنانی تەلەفۆنی بەندكراوێكی دیكە، ماوەی زیاد لە دووهەفتە (شێروان شێوانی) كە یەكێكە لە دەستگیركراوانی بادینان وەك سزادانێك لە ژووری تاكەكەسی زیندانی كرابوو، هاوكات ڕێگەش بە ئێمەی پارێزەران و كەسوكارەكەشی نەدەدرا سەردانی بكەین، بەڵام دوای زۆربوونی فشارەكان چارەنوسیان ئاشكراكرد.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان بەSNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو ئاشكرامان كرد كە چارەنووسی (شێروان شێروانی) یەكێك لە دەستگیركراوانی بادینان نادیارە و كەسوكارەكەشی هیچ زانیارییەكییان نییە لەسەری، دوای زۆر بوونی فشارەكان لەسەر ئیدارەی چاكسازی گەورانی هەولێر دواجار توانیمان چارەنوسی ئەو زیندانیكراوەی بادینان ئاشكرا بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای هەولێكی زۆر توانیمان ئەو دەستگیركراوەی بادینان بگێڕینەوە بۆ ناوهاوڕێكانی، ئەوەش دوای ئەوەی ماوەیزیادلە دووهەفتە بوو بە بیانووی ئەوەی تەلەفۆنی بەندكراوێكی دیكەی بەكارهێناوە، وەك سزادان (شێروان شێوانی)یان بۆ زیندانی تاكەكەسی گواستبوویەوە و كەسوكارەكەشی هیچ زانیارییەكیان نەبوو لەبارەیەوە و تەنانەت تەلەفۆنەكەشیان داخستبوو.
سەرۆكی تیمی پاریزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، زیاد لە مانگێكە داوایەكی یاسایمان ئاراستەی ئیدارەی چاكسازی گەورانی هەولێر كردووە بۆ ئەوەی لەڕێگەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتییەوە دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان لە هەولێرەوە بگوازرێتەوە بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر ئەفسەرێكی سەر بەهێزەكانی زێرەڤانی پارتییە، ڕێگری لەو داواكارییەمان دەكرێت و داواكارییەكەمان بەرزناكاتەوە بۆ وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەلایەتی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









