ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی: لەگەڵ ئەوەداین تاکڕەوی و مۆنۆپۆڵی حوکمداری لە کوردستان نەمێنێت

SNN
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی سازکرد.
کۆبونەوەکە ئەمڕۆ ٨/١١/٢٠٢٢ بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هۆڵی مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر هەڵوێستەنەگۆڕەکانی یەکێتی لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق دوای پێکهێنانی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی حوکمڕانی و ئیستحقاقە نەتەوەیی و دیموکراتییەکانی گەلی کوردستان.
سەرۆک بافڵ لە کۆبوونەوەکەدا دەستخۆشی لە یەک دەستی و یەک ئیرادەیی سەرکردایەتی یەکێتی کرد کە بووە مایەی سەرخستنی بەرنامەی تیمی یەکێتی لە بەغدا و جێگیرکردنی داخوازییەکانی کورد، بەتایبەتی کە شوێن دەستی یەکێتی بەکارنامەی حکومەتی دەوڵەتمەدار محمد شیاع سودانییەوە دیارە.
جەختیشی کردەوە کە سیاسەتی یەکێتی سیاسەتێکی دروستە بەوەی بەغدا سەنگەری یەکەمی پاراستنی عیراقێکی دیموکرات و فیدڕاڵ و تەوافقییە، هەرئەوەش بنچینەی پرۆسەی سیاسی عیراقە. گوتیشی: هەر ئەوە ئیرادەی یەکێتییە و دڵنیابن ئەو ئیرادەیە سەردەخەین.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەروا لەسەر ڕەوشی سیاسی کوردستانیش هەڵوەستەی کرد کە یەکێتی لەگەڵ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانی کوردستانە بە جۆرێک تاکڕەویی و مۆنۆپۆڵی حوکمداریی نەمێنێت و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و هەموو شار و ناوچەکان بێت، نەک جیاکاری و جیاوازی بکرێت. هەربۆیە یەکێتی بڕیاری ڕاگرتنی ئەم ئاڕاستە حوکمڕانییەی داوە کە زیان بە گەلەکەمان دەگەیەنێت، نەک تەنها بە پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەسەر کۆبوونەوەکانی وەفدی یەکێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان قسەی کرد کە بۆ بەرچاوڕوونی و راوێژیی پێویست بوو لەگەڵ هاوبەشە سیاسییەکانمان تا لە هەڵوێستە دروست و نیشتمانییەکانی یەکێتی ئاگادار بن.
بەشێکی تری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ تەرخانکرابوو بۆ گفتوگۆ لەسەر کاروباری ناوخۆیی حزب و ئۆرگانەکان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









