بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان: ڕۆژانە لە چركەیەكدا 55مەترسێجا ئاو بەردەدەینەوە

بەنداوی دووکان
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ئاماژە بەوەدەكات بەراورد بەساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان یەك مەتر و15 سانتیمەر كەمیكردووە، هاوكات لە ئێستادا ڕۆژانە لە چركەیەكدا 55 مەترسێجا ئاو بەردەدەینەوە و لە ئێستاشدا لە %71 بەنداوەكە خاڵییە لە ئاو، لەكاتێكدا بەنداوی دووكان توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەترسێجا ئاوی هەیە.
كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو وشكەساڵی و كەمبارانییەی لەم دوو ساڵە هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە كاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر ئاستی ئاوی گلدراوەی بەنداوەكە، هەر لەوچوارچێوەیەشدا هەوڵمانداوە كەمترین ئاو بەربدەینەوە بۆ ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، ئەو بڕە ئاوەش كە بەردەدرێتەوە بۆ ئەوەیە پێداویستیی ئاوی ناوچەكانی دیكەی پێدابین بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەكانی ڕابردوودا لە چركەیەكدا 55 مەترسێجا ئاومان بەرداوەتەوە بۆ ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، هاوكات لە ئێستادا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان یەك مەتر و 15 سانتیمەر كەمترە، بەجۆرێك لە ئێستادا بەنداوەكە لە %29 ئاوی گلدراوەی تێدایە و لە %71 خاڵییە لە ئاوكە توانای گشتی بەندازەكە بیتیە لە حەوت ملیار مەترسێجا ئاو.
بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی رۆژانە لە چركەیەكدا 55مەتر سێجا ئاو بەردەدرێتەوە ئەوە بووەتە هۆی ئەوەی كە ئاستی ئاوی بەنداوەكە ڕۆژانە سێ سانتیمەتر كەم بكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەنداوی دووكان ئاوی خواردنەوەی نزیكەی سێ ملیۆن دانیشتوانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و كەركووك و چەند ناوچەیەكی دیكەی لەسەرە، بۆیە هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە كە نەهێڵین گرفت بۆ ئاوی خواردنەوەی ئەو ناوچانە دروست ببێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









