دوای تەواوکردنی سزاکەيان ژمارەيەک دەستگيرکراوی بادينان ئازاد دەکرێت

بەشدار حەسەن
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئاماژە بەوەدەكات: دوای تەواوكردنی ماوەی یاسایی ئەو سزایەی بەسەر ژمارەیەك لە لەدەستگیركراوانی شیلادزێ سەپێندرابوو، وابڕیارە لە رۆژی نۆ تا 15ی مانگی داهاتوو پێنج لە دەستگیركراوانی بادینان ئازاد بكرێن ئەوەش بەهۆی ئەوەی حوكمەكەیان تەواو دەبێت.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادیان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی تەواوكردنی ئەو حوكمەی كە بەسەر ژمارەیەك لە دەستگیركراوانی شیلادزێ سەپێندرابوو، دەبێت لەمانگی داهاتوو ئازادبكرێن بە دیاریكراویش لە نێوان نۆ تا 15/12/2022 دەبێت پێنج لەودەستگیركراوان لەزیندان ئازادبكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی پێدانی مافی زیندانیان لەگەڵ ئیدارەی چاكسازی هەولێر كۆبووەتەوە بڕیاردراوە كە سزادراوانی شیلادزێ دەتوانن درێژە بە خوێندنی خۆیان بدەن وەك هەر یەكێك لە زیندانییەكانی دیكە لە چاكسازی هەولێر كەپێشتر ئەومافەیان لێسەندرابوویەوە و ڕێگیانپێنەدەدرا لەناوزیندان بخوێنن.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN ئەو پێنج دەستگیركراوەی شیلادزێ كە حوكمەكەیان تەواودەبێت ودەبێت لە مانگی داهاتووئازادبكرێن بریتین لە: ( یوسف شەریف ابراهیم لە دایك بوی 2001، مەحمود ناجی سدیق لە دایك بوی 1996، كۆڤان تایرق جبرائیل لە دایك بوی 1996، ئەمجەد یوسف مستەفا لە دایك بوی 1989، نێچیرڤان بەدیع حاجی لە دایك بوی1993) ئەوەش دوای ئەوەی دادادگای هەولێر بڕیاری دوو ساڵ زیندانیكردنی بۆ گیراوانی شیلادزێ دەركردبوو بە تۆمەتی جیاواز.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









