پرۆژەكانی بەخێوكردنی ماسی لە %60ی پێداویستی ناوخۆ پڕدەكەنەوە

لەناوچوونی ماسی
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری پاراستنی سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت،
بەرهەمی پڕۆژەی مۆڵەتداری بەخێوكردنی ماسی ئەمساڵ گەیشتووەتە نزیكەی حەوت هەزار تۆن، لەگەڵ ئەوەشدا هەر لە مساڵدا مۆڵەت بە 15 پرۆژەی نوێی بەخێوكردنی ماسی دراوە.
سیروان سەعید، بەڕێوەبەری پاراستنی سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە SNN-ی ڕاگەیاند: هەرچەندە ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو گرفتی كەمئاوی لە شارو شارۆچكەكانی هەرێم بوونی هەبوو بەهۆی كەم بارانییەوە، بەڵام بەرهەمی ماسی تارادەیەكی زۆرباش جێگەی ڕەزامەندی بوو، بەجۆرێك لەكۆی 411 پرۆژەی مۆڵەت پێدراو بڕی نزیكەی حەوت هەزار تۆن ماسی بەرهەم هاتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەمساڵدا 15 مۆڵەتی نوێی بەخێوكردنی ماسی دراوە بە هاووڵاتیان، هاوكات بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی لەبواری ماسی مەرج و رێنماییەكانی تایبەت بە دروستكردنی پرۆژەی بەخێوكردنی ماسیمان زۆر ئاسانكردووە، بۆ هەر كیلۆیەك بڕی هەزار و 500 دینار گومرگرمان خستووەتە سەر هاوردەكردنی ماسی لەدەرەوە.
بەڕێوەبەری پاراستنی سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا بەرهەمی ئەو 411 پرۆژەیەی بەخێوكردنی ماسی دەتوانن لە %60ی بەرهەمی ناوخۆیی پڕبكەنەوە، هاوكات هەوڵەكانیشمان بەو ئاراستەیەن كە بتوانین ئەو رێژەیە بگەیەنینە 100%، لەگەڵ ئەوەشدا لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك ماسی لە بازاڕەكان لە نۆ هەزارەوە بۆ شەش هەزار دینار دابەزیوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









