مامۆستایەک لەکاتی گەڕانەوەی لەدەوامی قوتابخانەبەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا

عەلی حەمەسەعید-SNN
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای سەرەکی پارێزگای هەڵەبجە ناحیەی سیروان، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە مامۆستایەک گیانی لەدەستداو چەند مامۆستایەکی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNNکە لەپزیشکی دادی هەڵەبجە وەریگرتوون، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوەیان ژمارەیەک مامۆستا توشی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەبن، بەوهۆیشەوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوەمامۆستایەک بەناوی ( زانا عوسمان بارام ) مامۆستا لەقوتابخانەی (هێدی بنەڕەتی) سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەرلەو ڕووداوەدا چەند مامۆستایەکی دیکە برینداربوون و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دستپێکردووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









