په‌رله‌مان به فه‌رمى داواى لابردنى سوودى سه‌ر قه‌رزى شێرپه‌نجه‌ى كرد

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواى له بانكى ناوه‌ندى كردووه سوودى سه‌ر قه‌رزى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له ماوه‌ى رابردوودا د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “بانكى ناوه‌ندى عێراق بڕیاریداوه قه‌رزێكى 15 ملیۆنى بداته تووشبووانى شێرپه‌نجه به رێژه‌ى 2.9٪ سوود و ئه‌م قه‌رزه‌ش تووشبووانى شێرپه‌نجه له هه‌رێم ده‌گرێته‌وه”.
له‌دواى ئه‌م بڕیاره لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق به فه‌رمى داواى له بانكى ناوه‌ند كرد سوودى سه‌ر قه‌رزه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه رێبوار ئه‌وڕه‌حمان، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه له‌ژێر بارى قورسى نه‌خۆشیدان، بۆیه پێویسته بانكى ناوه‌ندى سوود سه‌ر ئه‌و قه‌رزه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه پێیانده‌دات، چونكه زۆرێك له نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه ناچارن ئه‌م قه‌رزه وه‌ربگرن به‌هۆى پێداویستیه‌كانیان له كڕینى ده‌رمان”.
وتیشى: “به‌شێك له‌م نه‌خۆشانه ناچارن بچنه ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیان به وه‌رگرتنى قه‌رزه، به‌ڵام پێویستناكات سوود بخرێته سه‌ر قه‌رزه‌كه‌یان، له‌كاتێكدا وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر مافى ئه‌وانه و پێویسته حكومه‌ت بۆیان دابینبكات”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه به‌شێكى زۆرى مامۆستایانى ئاینى و بانگخوازان داوایان له نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه كرد خۆیان به‌دووربگرن له‌و قه‌رزه‌ى كه بانكى ناوه‌ندى رایگه‌یاندووه.
له‌و باره‌یه‌وه حاجى كاروان، بانگخوازى ئاینى ئیسلام رایگه‌یاند، “داوا له نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه ده‌كه‌ین ئه‌و قه‌رزه وه‌رنه‌گرن، چونكه سوودى له‌سه‌ره و له‌ده‌ره‌وه‌ى ئاینى ئیسلامه”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









