بۆ ئەوەی دەستگیركراوانی بادینان ئازادنەكرێن تۆمەتێكی دیكەیان ئاراستەكرا

وێنەی ژمارەیەک لە زیندانیانی بادینان
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ نزیكبوونەوە لە كۆتاییهاتن بەوادەی یاسایی دەستگیركردنیان، بەڵام بۆ ئەوەی ئازاد نەكرێن لەلایەن داواكاری گشتیی چاكسازی گەورانی ھەولێر كەیسێكی دیكەیان بۆدروستكراوە و تۆمەتێكی دیكەیان ئاراستەكراوە گوایە لە بری یەكتری پەنجە مۆریان بەكارهێناوە.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ماوەی یاسایی ژمارەیەك لە دەستگیركراوانی بادینان لە زیندان بەرەوكۆتایی دەچێت، بەڵام لە ئێستادا لەلایەن داواكاری گشتی چاكسازی گەورانی ھەولێر تۆمەتێكی دیكەی سزایی خراوەتە پاڵ ھەریەك لە ڕۆژنامەنوسان (شێروان شێروانی و ئەیاز كەرەم و هاریوان عیسا) بۆ ئەومەبەستەش و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە لە بنكەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی كەسنەزان و دادگای لێكۆڵینەوەی دەشتی هەولێر.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانج لە دروستكردنی ئەوكەیسە نوییە بۆئەودەستگیركراوانەی بادینان بۆ ئەوەیە كە ئازادكردنی ئەو دەستگیركراوانە دوابخرێت یاخود هەرئازاد نەكرێن، هاوكات ئەوتۆمەتەش بۆیان دروستكراوە ئەوەیە كە گوایە ئەو رۆژنامەنوسانە لە جیاتی(شڤان سەعید و گوهدار زێباری) پەنجە مۆریان كردوە لەوكاتەی ئەوان لە زیندانی تاكەكەسی بوو، بۆ گواستنەوەیان بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی و ئازادكردنی مەرجدار.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، بڕیار بوو هەریەك لە (ئەیاز كەرەم و هەریوان عیسا)لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ و هاوكات (شێروان شێروانی) لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئازاد بكرێن بەڵام بەجوڵاندنی ئەوتۆمەتەو ساغبوونەوەی ئازادكردنی ئەودەستگیركراوانە بۆماوەی پێنج ساڵی دیكە دوادەخات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









