هەفتەی داهاتوو هەردووشاندی حكومەتی هەرێم و بەغدا دەست بەكۆبوونەوەكانیان دەكەن

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەوڕێككەوتنامە سیاسییەی كە لە نێوانلایەنەكانی ناو چوارچێوەی ئیدارەی دەولە لەسەر ڕێككەوتوون، وابڕیارە هەفتەی داهاتو شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی دەستبكەن بە دانیشتنەكانیان بۆگەیشتن بە چۆنیەتی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكەو وردەكاری گرفتەكانی نێوانهەردوولا بەتایبەت لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە و چارەسەركردنی كێشە دارایییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بەSNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە وابڕیار بووكە لەم هەفتەیەدا شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ شاندی عێراق دەستبەكەن بە گفتوگۆودانیشتن، بەڵام بەهۆی چەندبابەتێكی تایبەت بەهەردوو لایەنی هەرێم و بەغدا سەردانی ئەوشاندە بۆ هەفتەی داهاتوودواخرا، بەڵام بەدڵنیایی لەهەفتەی داهاتوو ئەو سەردانەئەنجام دەدرێت و هەردووشاند دەستبەدانیشتن وگفتوگۆكانیان دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد،گرنگترین بابەت كە لەنێوان شاندی هەردوولا گفتوگۆی لەسەردەكرێت بابەتی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023وهەروەها كێشە داراییەكانی نێوان هەردو حكومەتی هەرێم و عێراقە كە هەردوولایان ئامادەییاندەربڕیوە بەگوێرەی دەستوور و كارنامەی پەسەندكراوی حكومەتەكەی سودانی سەرجەم ئەوگرفتانە چارەسەر بكرێن.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNNشاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا پێكدێت لە هەریەكە لە (ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون و فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا) هاوكات شاندی حكومەتی عێراقیش پێكدێن لە(تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، نەجیب شوكر، سەرۆكی فەرمانگەی یاسایی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رافل یاسین، سەرۆكی چاودێری دارایی فیدڕاڵ، لیوا عومەر، نوێنەری دەستەی دەروازە سنورییەكان و چەند بەرپرسێكی دیكەی عێراق)
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









