حكومەت وەزارەتەكان بێهیوا دەكات لەدامەزراندنی فەرمانبەر و داوا دەكات بە تەنسیب گرفتی كەمی میلاك چارەسەر بكەن

SNN-عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە ساڵانە بە هەزاران دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان دەردەچن چاوەڕێی دامەزراندن دەكەن و هاوكات سەدان فەرمانبەریش خانەنشین دەبن، بەڵام لەدوایین نوسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی سەجم وەزارەتەكانی كردووە جەختی لەوەكردووەتەوە كە هیچ نوسراوێك بەمەبەستی دامەزراندن ئاراستەی حكومەت نەكەن و بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمی میلاكیش پەنا بۆ گواستنەوەی كاتی( تەنسیب) ببەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN كە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەستیكەوتووە ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا لەلایەن وەزارەتەكانەوە داواكارییەكی زۆر لە ئەنجومەنی وەزیرانكراوە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەری نوێ لە داموودەزگاحكومەییەكان، ئەوەش بەهۆی دروستبوونی كەمی میلاكی پێویست لەو داموودەزگایانە، بەڵام لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەكان كراوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەوەی خستووەتەڕوو كە بەهۆی كاراكردنی ئەنجومەنی گشتی راژە و زۆریی داواكاریی فەرمانگەكان بۆ دامەزراندن لەمەودوا داواكاری دامەزراندن ئاراستەی ئەنجوەنی گشتی ڕاژە بكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، حكومەتی هەرێم لەمكاتەدا لە بەرنامەیدا نییە هیچ فەرمانبەرێكی نوێ لە وەزارەت وداموودەزگاحكومەییەكانی هەرێم دابمەزرێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم داواكارییەكانی دامەزراندن لە وەزارەت و فەرمانگەكان ڕەتدەكرێنەوە و بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمی میلاك دەبێت لە رێگەی گواستنەوە و تەنسیبی فەرمانبەران ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە ئەنجومەنی وەزیران داوای لەوەزارەتەكانكردووە كە لە ئەگەری نەبوونی پسپۆریی دەگمەن، دەبێت وەزارەت و فەرمانگەكان نووسراو بۆ ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە بنێرن، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەی لەبارەوە بكرێت و ئەنجومەنی گشتیی راژەش بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی و پێویستیی زۆر بۆ دامەزراندن، پێشنیازەكانیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بە مەبەستی بڕیاردانی كۆتایی لەوبارەیەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
11كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









