بەهۆی بێباكی حكومەتەوە 64 بەركەوتووی چەكی كیمیایی هەڵەبجە مەترسی لەدەستدانی بیناییان هەیە

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەند چەندین جار بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت كە رەوشی بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە لەدۆخێكی خراپدایە بەتایبەت كە 64 برینداریان ئەگەر بە پەلە ڕەوانەی دەرەوە نەكرێن و چارەسەریان بۆ نەكرێت ئەوا ڕووبەڕووی لەدەستدانی بینایی دەبنەوە، بەڵام تا ئێستا حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم هۆشدارییەی بەڕیوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەڵەبجەیان بەهەند وەرنەگرتووە.
د.ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە نامانەوێت تەنها لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجە ڕەوشی بریندارانی چەكی كیمیایی بخرێتەوە بەرباس و بەبیری حكومەت ولایەنە پەیوەندیدارەكان بكەوێتەوە، بەڵكوو ئەوانەی بەركەوتەی چەكی كیمیایین پێویستییان بە چارەسەر و چاودێری بەردەوام هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە چەندین جار ئەم پەیامەمان بەلایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم گەیاندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا حكومەتی هەرێم ئەم بابەتەی وەك پرسێكی جدی وەرنەگرتووە و بێباك بووە لە ئاست قوربانیانی چەكی كیمیایی و بەریندارەكانی ئەوچەكە، بۆیە لە ئێستادا جارێكی دیكە هۆشداری دەدەینە لایەنەپە یوەندیدارەكان كە رەوشی بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە لەدۆخێكی باشدا نییە بەتایبەت كە لەئێستادا 64 برینداری چەكی كیمیایی مەترسی لەدەستدانی بیناییان هەیە ئەگەر بەزوویی نەبرینەدەرەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر یاخود ئەگەر لە ناوخۆ پێداویستییە پزیشكییەكانیان بۆ دابیننەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستاش بەشێك لە پێداویستییە سەرەکییەکانی نەخۆشخانەی چاەسەری بریندارانی چەكی كیمیایی لەلایەن ڕێكخراوە بیانییەكان ووڵاتانی ئەوروپاوە دابیندەكرێن، هاوكات بودجەی نەخۆشخانەكە سفرە، هەردوێنێش بەشیك لە پێداویستی پزیشكیمان لە حكومەتی فەرەنسا وەرگرت كە بۆ نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی دابینی كردبوو، بۆیە نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی بەدەست گرفتی كەمیی دەرمان و پێداویستییەكانیەوە دەناڵێنێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









