زانیاری ورد لەبارەی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکات

باران
عەلی حەمەسەعید-SNN
شارەزایەکی بواری کەشناسی و بوومەلەرزە زانی ئاشکرایدەکات له درەنگانی شەوی پێنج شەممە بۆ بەرەبەیانی هەینی 25/11/2022 شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین کە سەرچاوەی دەریایی سوور و دەریایی ناوەڕاستە ناوچەكە دەگرێتەوە کە لەهەندێک ناوچە نزیکی 70ملم باران دەبارێت و بەتەوای پەڵە دەدات.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزا لەبواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئاماژەکانی هاتنی شەپۆلێکی باشی باران و بەفر بارین لەنەخشەکانی کەشوهەوا بەتەواوی جێگیربوون، بەجۆرێک لە درەنگانێکی شەوی پێنج شەممەوە باران بارین دەستپێدەکات و تا بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی باران بارینەکە بەردەوامی دەبێت و هاوکات لەو شاخانەی کە بەرزییان دوو هەزارو 500 مەتر بەرزترە لە ئاستی دەریا بەفریان لێدەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شەپۆلە بەفر و باران بارینەی کە ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات له هەندێک ناوچە هەورە گرمە و هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت و هەروەها ناوبەناو خێرایی با زیاد دەکات لە 25کیلۆمەترەوە بۆ 35کیلۆمەتر، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما لە 4 پلە بۆ 6 پلە دەست بە نزمبونەوە دەکەن، هاوکات بەتەواویش پەڵە دەدات.
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی و بومەلەرزە زانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ناسەقامگیریەی کەشوهەواو بەفروباران بارینە تاوەکو ئیوارەی ڕۆژی یەک شەممە 27/11/2022 بەردەوام دەبێت و ڕێژەی باران بارینەکە بەپێی ناوچەکان جیاواز دەبێت، بەجۆرێک پێشبینی دەکرێت ڕێژەی باران بارین لە لە 25 ملم بۆ 70 ملم ببارێت و هاوکات لە هەندێک ناوچەبەهۆی بەهێزی شەپۆلی باران بارینەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیەو ئاستەنگی هاتووچۆش دروست دەبێت بەتایبەت لە نێوان دوای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە کاریگەری شەپۆلەکە زیاتر دەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









