باشماخ رەتيدەکاتەوە ئێران هێزی لە سنوورەکان بڵاوکردبێتەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئەوەبلاوكرایەوە كە گوایە ئێران هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەمەرزی نێودەوڵەتی بتشماخ ڕاگرتووە، بەڵام سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەودەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە.
عەمید محەمەد تاهیر، سەرپەرشتیاری دەروازی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە باس لە ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری دەكرێت لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، بەڵكوو هاوشێوەی ڕۆژانی ديکە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی زۆر ئاساییە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە نازانین مەبەست چییە لەو دەنگۆیانەی بڵاودەكرێنەوە گوایە ئێران هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی ڕاگرتبێت، بەدڵنياييەوە ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری وبازرگانی لەبەرژەوەندی هیچ لایەكدا نییە و لە ئێستاشدا هیچ بڕیارێكی فەرمی و نافەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ڕاگرتنی هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزی باشماخ.
وتەكانی سەرپەرشتیاری دەروازی نێودەوڵەتی باشماخ لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ لە هەندێك لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە باس لە ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری كراوە لە نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان لەهەردوومەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان، ئەوەش بەهۆی ئەوەی گوایە ئێران لەسەر سنوورەكانی خۆی لەگەڵ هەرێم هێزی بڵاوکردووەتەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









