بەهۆی جیاکاری حکومەت لە دابینکردنی پارە، کارکردن لە 873 پڕۆژە لە سلێمانی راگیراوە

0
369

عەلی حەمەسەعید-SNN
بەهۆی بەردەوامی ئەو سیاسەتە جیاکارییەی حکومەتی هەرێم بەرامبەر بە پارێزگای سلێمانی گرتوویەتییە بەر لە ئێستادا بەهۆی خەرجنەکردنی پارەوە 873 پرۆژە لە سێکتەرە جیاوازەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاگیراون.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی SNN بە پشتبەستن بەو ئامارانەی کە لەیەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان دەستی کەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، لەچوارچێوەی بەردەوامیدان بەو سیاسەتەجیاکارییەی کە حکومەتی هەرێم بەرامبەر بە پارێزگای سلێمانی گرتوویەتییە بەر بووەتەهۆی ئەوەی بەڵێندەرانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەتەواوی پەراوێزخراون و پارەی پرۆژەکانیان بۆ جێبەجێناکرێت، لەکاتێکدا بەڵێندەرانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆك پارەی پرۆژەکانیان بۆ خەرجدەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەبیانووی نەبوونی پارە وەزارەتی دارایی ئامادەنییە ئەو بڕە پارانە بۆ بەڵێندەران خەرجبكاتەوە، كە لەسەر گیرفانی خۆیان بۆ پرۆژەكان خەرجیانكردووە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی لە كۆی هەزار و 260 بەڵێندەر، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، زیاد لە 920 بەڵێندەر مایە پووچ ببن.

هەرلە بەدواداچوونەکانی SNNئەوەشهاتووە، لە ئێستادا لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 873 پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی و پێویست لە هەموو سێكتەرە جیاوازەكان كاركردن تیایاندا ڕاگیراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی حکومەت ئامادەنییە پارە بۆ بەڵێندەری ئەو پرۆژانە خەرج بكات لە كاتێكدا زۆرێك لەو پرۆژانە زیاد لە %50ی كارەكانیان تەواو كراوە و بەڵێندەران لەسەر گیرفانی خۆیان پارەیان خەرجكردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this