
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات یاسای خانەنشینی هەمواركراوی عێراق لە یاسای خانەنشینی هەرێمی كوردستان دادپەروەرترە و دەشڵێت:” ئێمە پشتگیری لەجێبەجێكردنی دەكەین بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەكەین”.
حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی كوردستان بە SNN-ی ڕاگەیاند: ئەو یاسایەی كە تایبەتە بەماف و ئیمیتیازاتەكانی خانەنشینان لە عێراق جێبەجێدەكرێت و بە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014ی هەمواركراوی عێراق ناسراوە، یاسایەكە لەو یاسای خانەنشینیەی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێت دادپەروەریی زیاتری تێدایە بۆیە ئێمەش هیوادارین كە هەمان ئەو یاسایە جێبەجێبكرێت لەبری یاسای ژمارە 37ی ساڵی 2006 كە لەهەرێم كاری پێدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد:” پێش ئەوەی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق دەربچێت ئێمە داوامان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە كە كار بە یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014ی هەمواركراوی عێراق بكرێت، ئێمە پشتگیری لەجێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی عێراق دەكەین لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەومەبەستەش چاوەڕێی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانین، دەبێت ئەوان بڕیارەكە لە هەرێمی كوردستان پەسەند بكەن ئەو كات دەتوانین كاری پێ بكەین”.
رۆژی چوارشەممە، 23ی تشرینی دووەمی 2022، دادگای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی گفتوگۆی لەسەر سكاڵایەك كرد كە لەسەر لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری دارایی تۆمار كرابوو، دواجار بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە 27ی ساڵی 2006 و پابەندكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014ی هەمواركراوی عێراق، بەو جۆرەش كەمترین مووچەی خانەنشینی نابێت لە 500 هەزار دینار كەمتربێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









