
SNN
ئهندامێكى مهكتهبى سیاسى یهكێتى نیشتمانى كوردستان ڕایدهگهیهنێت، “لەگەرمەی ئەنفالەکان و شەڕی ناوخۆ و برسێتی نەوەدەکانیش هەمیشە ئومێدم گەش بوو، بەڵام ئێستا نیگەرانم و هەست بەمەترسی گەورەی دەرەکیو بێباکیەکی گەمژانەی ناوخۆیی دەکەم”.
ئارێز عهبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لهژێر ناوى (چی دەگوزەرێ؟) نوسیویهتى:”پێمخۆشە لێرەدا هەستی خۆم دەربارەی بارودۆخی ئێستاو پێشهاتەکان بۆ هەرێمی کوردستان بەتایبەت و گەلی کورد بەگشتی دەرببڕم”.
باسى لهوهشكردوه، “لە گەرمەی ئەنفالەکان و شەڕی ناوخۆ و برسێتی نەوەدەکانیش هەمیشە ئومێدم گەشبوو، بەڵام ئێستا نیگەرانم و هەست بەمەترسی گەورەی دەرەکی و بێباکیەکی گەمژانەی ناوخۆیی دەکەم”.
مهكتهب سیاسییهكهى یهكێتى پێیوایه، ئومێد نەبڕاوە، بەڵام وهكو دهڵێت:”ئاسۆ بەلێڵی دەبینم، ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی دیالۆگ و هاوهەڵوێستی و هاوکاریمان بەسەردادەسەپێنن”.
ئارێز عهبدوڵڵا جهختدهكاتهوه، “هەلومەرجە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان نەك لەبەرژەوەندیی ئێمە نین، بگرە زۆر دژو دژواریشن”.
چاودێران پێیانوایه، مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان جددین و ئەگەری جێنۆسایدکردن و داگیرکردنی زیاتری خاكى كوردستان ئەگەرێکی زیندوەو تورکیا لەهەندێ ناوچە دەیان کیلۆمەتر هاتۆتە پێشەوەو تەماحی داگیرکارانەی زیاتریشى هەیەو ئێرانیش هێزێكى زۆرى كۆكردۆتهوه.
ههروهك باس لهههڵوێستى دەسەڵاتدارانی ھەرێم دهكهنو دهڵێن:”هێندە خەمساردن وەک ئەوەی ڕودەدات لەکیشوەرێکی تر ڕوبدات، ئەم دەسەڵاتە خەریكی ململانێی بێ ماناو یەكتر تۆمەتبارکردنن، تا ئاستی ھەڕەشەی شەڕە گەڕەك لەگەڵ یەكتر، هاوکات دابەشبونە بەسەر میحوەربەندییەكانی ھەرێمایەتیو جیهانیدا”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









