وەزارەتی کشتوکاڵ: 15 تا 100 مليۆن قەرز دەدرێتە جوتياران

0
458

SNN

وەزارەتی کشتوکاڵ رايگەياند: بە بڕی (15) ملیۆن تاوەکو (100) ملیۆن دینار قەرز دەدرێتە جوتياران، تا ئێستا 300 جوتيار و خاوەن پڕۆژە داواکارييان پێشکەشکردووە.

وەزارەتی کشتوکاڵ لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: دوابەدوای واژۆکردنی یاداشتی لێک تێگەشتنی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بانکی القرطاسی ئیسلامی بەمەبەستی پاڵپشتی و رەخساندنی دەرفەتی قەرزی بانکی بۆ جوتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتننەری، بە شێوەی قیستی درێژخایەن بە بڕی (15) ملیۆن تاوەکو (100) ملیۆن دینار لە قۆناغی یەکەم بۆ پڕۆژەی بچووک و مام ناوەند، بەپێی ناوەرۆکی یاداشتەکە هەنگاوەکانی ئەم پڕۆژەیە چۆتە بواری جێبەجێکردن .

ئاماژەی بەوەشکردووە: لەماوەی دوو مانگی رابردوو تاوەکو ئێستا لەسەرجەم فەرمانگە کشتوکاڵیەکانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان (300) جوتیار و خاوەن پڕۆژە مامەلە و داواکاریان بۆ سوودمەندن پێشکەشکردووە و ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەزارەت کراوە، 100 لەو مامەڵانە نێردراوە بۆ بانکی القرطاس، دوای وردبینی کردن و پشتگیری کردنی داواکاریەکان، وە وەرگرتنی مامەڵەکان بەردەوامە بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوبراو بەمەبەستی گەیاندنی خزمەت و دەرفەتی سوودمەند بوون بە زۆرترین جوتیار و خاوەن پڕۆژەکانی سێکتەری کشتوکاڵی ، وەک هەنگاوێکی گرنگی بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری و پیشەسازی کشتوکاڵی.

دەشڵێت “جوتیارێکی دەشتی قەراج لە قەزای مخمور بەناوی (محمد شەریف) یەکەمین جوتیارە، لەسەر رووبەری پەنجا دۆنم زەوی کشتوکاڵ دەکات وەکو تاکە سەرچاوەی بژێوی ژیان بەبڕی چل ملیۆن دینار لەو پڕۆژەیە سوودمەند بووە بۆ دابینکردنی ئامێرەکانی راکێشانی کارەبا و  مرەشەی پلاستیکی ئاودێری و چەند پێویستەکی تری کشتوکاڵی ، بەمەبەستی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی جۆرەکانی دانەوێلە لەسەر زەویەکەی”.

باس لەوەشدەکەن “جوتیاران و خاوەن بیرۆکە و پڕۆژەکانی کشتوکاڵی دەتوانن لەرێگەی نزیکترین فەرمانگەی کشتوکاڵی بەپێی شوێنی جوگرافی ،مامەلەکانیان پێشکەشی وەزارەت بکەن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this