محەمەد بن سەلمان “پلانی داهاتوومان کڕینی زۆرترین یانەی ئەوروپییە”

محەمەد بن سەلمان
SNN
ئەمیر عەبدولعەزیز تورکی بن فەیسەڵ، وەزیری وەرزش و لاوانی سعودییە رایگەیاند، کە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە، پلانی ساڵانی داهاتووی ئەوەیە کە پەرە بە بواری وەرزشی بدات و زۆرترین داهات لەو ڕێگەیەوە کۆبکاتەوە ئەویش بە کڕینی گەورە یانەکانی ئەوروپا.
وەزیری وەرزش و لاوانی سعودییە، ئاماژەی بەوەشکرد، کە محەمەد بن سەلمان، پلانی ئەوەی هەیە کە هەریەکە لە یانە گەورەکانی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپووڵی ئینگلیزی و بەشێک لە یانەکانی ئیتاڵیا و ئیسپانیاش بکرێت، لە ڕێگەی کڕینی یاریزان و ئەستێرەکانی جیهانەوە دووبارە ئەو یانانە بەهێز بکاتەوە و بتوانێت لەو ڕێگەیەوە پارە بۆ وڵاتی سعودییە پەیدا بکاتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم بڕیارانەی محەمەد بن سەلمان دەنگدانەوەی گەورەی دەرەکی لێ کەوتەوە و ئاماژە بەوەکرا، کە پێویست ناکات وڵاتێکی وەک سعودییە ئەو هەموو پارەیە لە کڕینی یانەی وڵاتانی ئەوروپا خەرج بکات، بەشێکی دیکەش ئاماژە بەوە دەکەن کە محەمەد بن سەلمان بۆیە ئەو هەموو پارەیە لە ئەوروپادا خەرج دەکات، تا چاوپۆشی لێبکرێت لە کوشتنی رۆژنامەنوسی سعودی محەمەد خاشوکچی لە باڵیۆزخانەی سعودییە لە وڵاتی تورکیا.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
23كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









