“ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دیزاین پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر دەکەین”

كۆبوونهوهى وهزیرى گواستنهوه لهگهڵ كۆمپانیاكانى بوارى هێڵى شهمهندهفهر | فۆتۆ: KRG
SNN
رۆژی دوشەممە 28 تشرینى دووهم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە ئایمان ئاشۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سیمێنس مۆبیلیتی-ترنکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاو یوسف خەلیفە، بەڕێوەبەری جێبەجێکار ناوەند لە کۆمپانیای (دۆچەبان)ی ئەڵمانی لە ڕۆژهەڵاتی (ناوەڕاست و نزیک).
لە دیدارێکدا کە بریکاری وەزارەت بۆ رێگاوبان و بەڕێوەبەری گشتی دیوان و ژمارەیەک لە راوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەت ئامادەیبون، گفتوگۆکرا لەسەر دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لەھەرێمی کوردستان و ھەنگاوەکان کە لەو بوارەدا نراون.
ھاوکات ئاڵوگۆڕی بیروڕاو زانیارییەکان کرا بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ قۆناغی دوای کەڵکی ئابوری پڕۆژەکە کە خۆی لە دیزاینکردن و جێبەجێ کردندا دەبینێتەوە.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند، “پرۆژەکە ھەنگاوی گرنگیناوە و دەمانەوێت لەساڵی داھاتو دوای کۆتایی ھاتنی قۆناغی کەڵکی ئابوری، ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دیزاین و جێبەجێکردن بکەین”.
پرۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر لەھەرێمی کوردستان، لە ئێستادا لە قۆناغی بەھاو کەڵکی ئابوری fiasibility study (جدوی الاقتصادی)یە، ھەمانکات وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لێکتێگەیشتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای (دۆیچەبان)ی ئەڵمانی واژۆکردوە بۆ پرۆژەکە کە خۆی لەدیزاین و دۆزینەوەی لایەنی ئابوری بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆژەکە دەبینێتەوە لەڕووی کوالێتییەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









