ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا پێشنیارى كرد ده‌سته‌ى غاز له سلێمانى دروستبكرێت

تانكه‌رێكى غازى (LPG) كه بۆ ئۆتۆمبێلیش به‌كاردێت | فۆتۆ: AUTOLINE
SNN
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى چه‌ند پێشنیارێكى ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كرد و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش ده‌ڵێت: “گرنگترین پێشنیارمان بریتیه له دروستكردنى ده‌سته‌ى غاز له سلێمانى”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ى تشرینى دووه‌م، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به ئاماده‌بوونى دیار ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگریی شارستانى سلێمانى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند راسپارده‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى بابه‌تى رێكخستنه‌وه‌ى به‌كارهێنانى سیستمى غاز ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى بكه‌ن.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى وتى: “یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و پێشنیارانه‌ى كه ئێمه كردومانه بریتیه له بابه‌تى دروستكردنى ده‌سته‌ى غاز، ئه‌و ده‌سته‌یه به‌رپرسیار ده‌بێت له پشكنینى جۆرى ئه‌و غازه‌ى كه دێته پارێزگاى سلێمانى، پشكنینى ئه‌و شوێنانه‌ى كه سیستمى غازیان هه‌یه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى پشكنینى جۆرى ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى كه دێنه سلێمانى بۆ دانانى سیستمه‌كه”.
له‌باره‌ى پێشنیاره‌كانى تره‌وه ئازاد حه‌مه ئه‌مین روونیكرده‌وه، “ئێمه داوامانكردووه دانانى سیستمى غاز به ناوه‌ندى بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو كه‌س ئه‌و مافه به‌خۆى نه‌دات كه ئه‌و سیستمى غازه دابنێت و ژیانى هاووڵاتییان بخاته مه‌ترسییه‌وه”.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا دیار ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگریی شارستانى سلێمانى وه‌ڵامى ئه‌و گومانانه‌ى دایه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌هۆى خراپى كواڵتى غازه‌وه ته‌قینه‌وه‌كان رووده‌ده‌ن و وتى: “ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ى كه روویانداوه به‌هۆى لێچوونى غازه‌وه بووه كه كۆبووته‌وه و ئه‌و كارهستانهى دروستكردووه”.
وتیشى: “ئێمه باسى له پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ى له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا پێیگه‌یشتووین ئه‌مه‌یه و نازانین هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كانى سیستمى غاز له پارێزگاكانى تر چییه”.
به وته‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، “پێشنیاره‌كان ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كاریان له‌سه‌ر بكه‌ن”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









