بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە کاری پێکەوەیی و هەوڵدانە بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی پرشنگدار

SNN-
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، ئەو بەرنامەیەی بۆ حکومەتی نوێی عێراق پێشکەشیان کردووە لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایەدایە کە خۆی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، یەکسانی و پارێزگاریکردن لە مافی هەموواندا خۆی دەبینێتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەکەی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لە یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە لەپێناو دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی ریشەییانەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی دەستووردا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ تەبایی و یەکهەڵوێستی نێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، ئامانجی ئێمە کاری پێکەوەیی و هەوڵدانە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بونیادنانی داهاتوویەکی پرشنگدار. ئەو بەرنامەیەش کە پێشکەشمان کردووە و خاڵەکانی لە کارنامەی حکومەتدا جێگیرکراون، لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایەدایە کە خۆی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، یەکسانی و پارێزگاریکردن لە مافی هەموواندا خۆی دەبینێتەوە”. ئەوەش بە پێی راگەیەندراوەکە.


نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









