
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو بووەتە هۆی زیادبوونی ئاستی ئاوی سەرزەوی، بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانیش ده‌ڵێت: “هه‌رێمى كوردستان مه‌ترسى وشكه‌ساڵى تێپه‌ڕاند”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ى تشرینى دووه‌م، د. كاروان سەباح، بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند، “بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو كە هەرێمی كوردستانی گرتەوە كاریگەری زۆرباشی هەبوو لەسه‌ر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی سەرزەوی و بەشێكی گەورەی پێداویستی ئاویی ئاودێری بەرووبوومە زستانییەكانی دابینكردووە”.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا كاریگه‌رى بارانبارينى چه‌ند رۆژى رابردوو له‌سه‌ر ئاستى ئاوى ژێرزه‌وى چى بووه؟ د. كاروان سەباح وتی: “بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو نەبووەتە هۆكاری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و ئاستی ئاوی ژێرزەوی هیچ زیادبوونێك تۆمار نەكراوە”.
به‌هۆى كه‌مى رێژه‌ى بارانباریینه‌وه هاووڵاتییانى هه‌رێم ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه وشكه‌ساڵى روو له هه‌رێمى كوردستان بكات و ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كەشناسی سلێمانی له‌و باره‌یه‌وه به SNNی راگەیاند، “ئەو بارانبارینەی كە لە دوو رۆژی رابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی باری بووەتههۆكای بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكان، هەر بەوهۆیەشەوە تا ئێستا لە سلێمانی دوو هێندەی ساڵی رابردوو ئەمكاتانە بارانباریووە هەموو پێشبینیەكانیش ئەوە دەردەخەن كە ئەمساڵ ساڵێكی باراناوی دەبێت و دوور دەبێت لە وشكەساڵی”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









