
SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەرێكی شاری كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هەر لە سەرەتاوە دەركەوت كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی سەرۆك بافڵ بەڕاستی لە خەمی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانن، لە ئێستاشدا كە بودجە بۆ قەرەبووی زیانلێكەوتووانی مادەی 140 تەرخانكراوە لای هاووڵاتیانی كەركوك هێندەی دیكە متمانەیان بە یەكێتی و سەرۆكەكەی دروستكردووە بۆیان دەركەوتووە كە كێ دڵسۆزی كەركوكە.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری شاری كەركوك لەو ئەنجومەنە بە SNNی ڕاگەیاند: هەمیشە خەمی یەكێتی و خودی سەرۆك ( بافل جەلال تاڵەبانی) ئەوەبووە كە كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانی دیكەی كوردستان بەتەنها جێنەهێڵدرێن و یەكێتی خۆی بەخاوەنی ئەو ناوچانە زانیوە و هاووڵاتیانیش ئەو ڕاستییەیان بۆ دەركەوت كە كێ لەشارەكە مایەوە و كێش ڕایكردوو هاووڵاتیانی كەركوكی بەتەنها جێهێشت، بۆیە ئەمە لای هاووڵاتیان یەكلایی بووەتەوە كە تەنها هێزێك خۆی بە دڵسۆزی ئەم شارە بزانێت یەكێتی نشتیمانی كوردستانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، زیندووكردنەوەی ماددەی 140 و دابینكردنی پارە بۆ زیانلێكەوتووانی ئەو مادەیە بە هەوڵ و تێكۆشانی تیمی یەكێتی و خودی سەرۆك بافل بووە، ئەمەش جارێكی دیكە ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخات كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە كردار لەگەڵ خەمی هاووڵاتیانی كەركوكە و هەمیشە لەهەوڵی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیانی ئەم شارەیەو لە داهاتووشدا هەنگاوی گەورەتر و كاری باشتر بۆ ئەم شارەو سەرجەم شارەكانی دیكەی كوردستان لەسەر دەستی سەرۆك بافڵ و یەكێتی نشتیمانی كوردستان دەبینن.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، كۆكردنەوەی هێزوو لایەنە سیاسیەكانی عێراق لە ماڵی مام جەلال بە سەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت كە هەمیشە ماڵی مام جەلال كۆكەرەوەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكان بووە و هۆكارێك بووە بۆ سەقامگیری و هێنانە كایەی ئاشتی كۆمەڵایەتی لە عێراق و ناوچەكە، لە ئێستاشدا هەمان سیاسەتی مام جەلال لەلایەن سەرۆك بافڵ پەیڕەو دەكرێت كە ئەوەش جێگای خۆشحاڵی سەرجەم هێزوو لایەنە سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیشە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









