زیاد لە 11 هەزار دەرچووی بەشە كشتوكاڵییەكان لە چاوەڕووانی دامەزراندندان

خوێندکارانی بەشی کشتوکاڵ
SNN- عەلی حەمەسەعید
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات زیاد لە 11 هەزار دەرچووی بەشە كشتوكاڵییەكان فۆڕمیان بۆ دامەزراندن پڕكردووەتەوە، هاوكات ئێمە پرۆژەیەكمان هەیە ئەو دەرچووانەی بەشە كشتوكاڵییەكان لە كەرتی تایبەت دابمەزرێن، بۆ ئەو مەبەستەش لە مانگی داهاتووەوە خولی راهێنان بۆ ئەو دەرچووانە دەكرێتەوە كە فۆڕمیان بۆ دامەزراندن لە كەرتی تایبەت پڕكردووەتەوە.
هیوا عەلی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەكانی ڕابردوودا پاڵپشت بە یاسای ژمارە 20 ی ساڵی 2021 ی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە كەرتی تایبەت، دەرفەتی دامەزراندنمان بۆ دەرچووانی بەشەكانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری راگەیاند، ئێمە واچاوەڕوان بووین كە نزیكەی شەش هەزار دەرچووی بەشە كشتوكاڵییەكان ئەو فۆڕمە پڕبكەنەوە،، بەڵام دواتر ژمارەی ئەو كەسانەی فۆڕمیان پڕكردەوە گەیشتە زیاد لە 11 هەزار دەرچوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن وەزیری كشتوكاڵەوە لیژنەیەكی باڵای تایبەتمەند پێكهێندراوە بۆ سەرپەرشتیكردنی جیاكردنەوەی فۆڕمەكان بەگوێرەی پسپۆڕی و ئاستی شارەزاییان، بۆیە ئەمە پرۆژەیەكی گەورەی وەزارەتی كشتوكاڵە و جێبەجێكردنی كاتی پێویستە، لەگەڵ ئەوەشدا وەزیری كشتوكاڵ سوورە لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەكە بۆ ئەو مەبەستەش بۆخۆی بەردەوام سەرپەرشتی كارەكانی ئەو لیژنەیە دەكات كە بەو كارە راسپێردراون.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگی داهاتووەوە خولی راهێنانی تیۆری و پراكتیكی بۆ ئەو كەسانەی فۆڕمیان پڕكردووەتەوە لە چێوەی پسپۆڕی خۆیاندا دەكرێتەوە، هاوكات لەگەڵ ئەوەی وەبەرهێنان لە كەرتی كشتوكاڵدا بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوەبینیوە، بەڵام هێشتا ناتوانرێت دەرفەتی كار بۆ هەموو لەم دەرچووانە دابینبكرێت كە فۆڕمیان پڕكردووەتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









