جوتیار نوری “سەرۆك بافڵ هاوشێوەی سەرۆك مام جەلال كار بۆ ئاشتەوایی دەكات”

جوتیار نوری
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نشاتیمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات خەباتی یەكێتی بۆ هێنانە كایەی ئاشتی و ئاشتەوایی بووە بەبێ جیاكاری ئەوەش لەو سیاسەتەوە سەرچاوەی گرتووە كە سەرۆك مام جەلال پەیڕەوی لێدەكرد و لە ئێستاشدا سەرۆك بافڵ هەمان سیاسەتی گرتووەتەبەر كۆبوونەوەكەی دووكانیش ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت.
جوتیار نوری ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دۆخەی لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت خواستی یەكێتی و سەرۆكەكەی نییە، چونكە لەهەموو تەمەنی خەباتی یەكێتی دا كاری بۆ پێكەوەیی و ئاشتەوایی كردوە بەگرتنەبەری جیاكاری ناوچەیی، لە ئێستاشدا یەكێتی ئەركێكی مێژووی لەسەرە بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنەكان گفتوگۆو بكات بۆ چارەسەری پرسی كورد لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی تەواوی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە شیعە و سونە و کوردەوە لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا کۆکردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و ئەو کێشانەی کە لە نێوان بەغدا و هەولێر هەیە، چونكە ناكرێت بەمشێوەیە هەرێمی كوردستان لە بارودۆخێكی قەیراندا بێت.
جوتیار نوری وتیشی “سەردەمەكە پێویستی بەگۆڕانكاری هەیەو پێویستە لایەنەكان بێنە دەنگ بۆ چارەسەری ریشەیی پرسی كورد لە هەرێم و عێراق هەروەك سەرۆك مامی جەلالیش هەمان سیاسەتی گرتبوویە بەر.”
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتی بەرنامەو پلانی هەیە بۆ باشكردنی دۆخی كوردستان لەهەموو روویەكەوە بەجۆرێك لە بەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستان بێت، ئێستاش سەرجەم لایەنەكان گەیشتونەتە ئەو باوەرەی كە یەكێتی چەند خەمخۆری ئەو پرسەیە و سەرۆك بافڵ ئەو خەمەی لە ئەستۆ گرتووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









