“حكومهت به پارهى سلێمانى كارى خێرخوازى له شارهكانى تر دهكات”

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدهگهیهنێت، حكومەتی هەرێم لەسەر بودجەی سلێمانی كاری خێرخوازی دەكات و پرۆژە بۆ شوێنی دیكە جێبەجێدەكات و بە دەستكەوتی حكومەت باسی دەكات، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت: “داهاتی دەیان خاڵی سنوری لای پارتییە و ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت”.
نیاز ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئهمڕۆ سێشهممه29ى تشرینى دووهم، بە SNNی راگەیاند، “ئەو سیاسەتەی حكومەتی هەرێم بەرامبەر بە ئیدارەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە گرتوویەتییەبەر سزادانێكی ئاشكرای هاووڵاتیانی ئەم سنورەیە، چونكە حكومەت بەوە سزای پارێزگای سلێمانی دەدات كە بە داهاتی خۆی بەشێك لە مووچە دابینبكات، لەكاتێكدا دەبێت مووچە لە بودجەی سیادی بدرێت و نابێت لە داهاتی پارێزگاكان بێت”.
لهبارهى نایهكسانى له دابهشكردنهوهى داهات ئهو ئهندامهى ئهنجوومهنى پارێزگاى سلێمانى ئهوهشى روونكردهوه، “نایەكسانی لە خەرجكردنی داهات و پەراوێزخستنی سلێمانی و هەڵەبجە لەلایەن حكومەتەوە، وایكردووە حكومەتی هەرێم لەسەر بودجەی سلێمانی كاری خێرخوازی بكات و پڕۆژە بۆ شوێنی دیكە جێبەجێبكات، دواتریش بە دەستكەوتی حكومەت باسیبكات”.
به وتهى ئهو ئهندامهى ئهنجوومهنى پارێزگاى سلێمانى، “داهاتى سلێمانی بەشی پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی خۆی ناكات، لەگەڵ ئەوەشدا لە ئێستادا خاڵە بازرگانییەكانی پارێزگای سلێمانی داهاتیان كەمبووەتەوە بەهۆی ئەوەی هەر بازرگان و كۆمپانیایەك لە سلێمانییەوە شتومەك هاوردە بكات، هاندهدرێت بۆ ئهوهى بڕوات لە حاجی ئۆمەران و خاڵه سنوورییهكانى ترهوه شتومەك هاوردە بكات، لە بەرامبەردا لەبەشێكی باجەكانی لێخۆشبوونى بۆ دهكرێت”.
ههر لهوبارهیهوه كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند، “سەرەڕای بوونی دەروازە سنوورییە فەرمییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ئێران و توركیا، لە هەمان كاتدا نزیكەی 20 خاڵی گومركی ناحكومی لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە كە ژمارەیەكی زۆریان لە دهۆك و هەولێرن و داهاتەكەیان نەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت”.
وتیشى: “ئەگەر داهاتی سەرجەم خاڵە گومرگییەكان بگەڕێتەوە بۆ حكومەت و بەیەكسانی بەسەر پارێزگاكاندا دابەشی بكات، ئەو پاراوێزخستەی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین كۆتایی دێت”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









