بەهۆی وەڵامنەدانەوە داواكارییەكانیان مامۆستایانی وانەبێژ بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكەن

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی وەڵامنەدانەوەی حكومەت بۆ داواكاری مامۆستایانی وانەبێژ بە دامەزراندنیان و باشتركردنی باری گوزەرانیان، ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ لەسەرجەم شاروشارۆچكەكان بە ئەنجامدانی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شاروشارۆچكەكان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن ڕادەگەیەنن.
ئاراس لەتیف، یەكێك لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا بە سەدان جار بە نوسراوی فەرمی و ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و هەروەها ئەنجامدانی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی داوامان لە حكومەت كردووە كە بێت بەدەم داواكارییەكانمانەوە كە داواكارییەكی زۆر سادەیەو مافێكی سەرەتایی خۆمانە ئەویش ئەوەیە كە دامان بمەزرێنێت و ئاوڕێك لە ژیان و گوزەرانمان بداتەوە چونكە مامۆستایانی وانەبێژ بەشێكی سەرەكین لە بەڕێوەبردنی قوتابخانەكان و ئەركێكی زۆریشمان لەسەر شانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی جێگەی نیگەرانی ئێمەیە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان زۆر بێباكن لە ئاست داواكارییەكانی ئێمە، بۆیە ئێمەش ناتوانین لەمە زیاتر چاوەڕێ بكەین، لەبەر ئەوە بڕیارمانداوە كە لەبەردەم پەروەردەی شاروشارۆچكەكان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بكەین و نەچینەوە ناو هۆڵەكانی خوێندن.
ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەت و وەزارەتی دارایی مەبەستیان بێت گرفتی ئێمە چارەسەر بكەن ئەوا دەتوانن بە بڕیارێك ئێمەی مامۆستایانی وانەبێژ بكەنە مامۆستای گرێبەست، لەكاتێكدا مامۆستامان هەیە ماوەی زیاد لە حەوت ساڵە وەك وانەبێژ بەرامبەر بە كرێیەكی زۆر كەم لە ناوەندەكانی خوێندن خزمەت بە كەرتی پەروەردە دەكات بەڵام هیچ ماف و ئیمتیازاتێكی نییە كە لەداهاتوودا بتوانێت سودی لێوەربگرێت ، بۆیە داوا لە هەردو وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە دەكەین كە كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە دامەزراندن چارەسەر بكەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









