هەرێم كەمال ئاغا: هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ هەمان ئەو فەلسەفەیەیە سەرۆك مام جەلال گرتبوویەبەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەو كۆبوونەوانەی كە لە هەرێمی كوردستان و عێراق لەسەر دەستی سەرۆك بافڵ ئەنجام دەدرێن، گەشبینییەكی زۆریان لای هاووڵاتیان دروستكردووە بەوەی كە هێزوو لایەنە سیاسییەكان بتوانن كێشەو گرفتەكانیان چارەسەر بكەن، هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ-یش هەمان ئەو فەلسەفەیەیە سەرۆك مامە جەلال گرتبوویە بەر.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بێگومان ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی دووكان لە هەرێمی كوردستان و هەروەها كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق لە بەغدا لەماڵی مام جەلال سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی سەرۆك بافڵ بەدوای یەكڕیزی و هێنانە كایەی ئاشتی و ئاشتەوایی ڕاستەقینە دەگەڕێن لە هەرێمی كوردستان و هەروەها لە عێراقیش، بۆیە كۆكردنەوەی ئەو هێز و لایەنانە گەشبینییەكی زیاتری لای هاووڵاتیان دروستكردووە بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆكردنەوەی هێزوو لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەسەر یەك مێزی گفتوگۆ لەماڵی مام جەلال و بەدەستپێشخەری سەرۆك بافڵ هەمان ئەو فەلەسەفەو بیركردنەوەیە كە لەماوەكانی ڕابردوودا سەرۆك مام جەلالیش بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لەعێراق گرتبوویە بەر، بۆیە ئەمە بووەتە جێگەی خۆشحاڵی لای هێزە سیاسییەكان كە ئەو سیاسەتەی یەكێتی گرتوویەتییەبەر ڕێگا ڕاستەكەیە دواجاریش متمانەی یەكێتی لای ئەو هێزانە زۆر زیادبووە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەمیشە یەكێتی پێی وابووە كە چارەسەر كردنی كێشەو گرفتەكان بە دیالۆگ و گفتوگۆ دەبێت هاوكات چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداش بەهەمان شێوە دەبێت لە بەغدا بێت بۆیە ئەم قۆناغەی ئێستا لە عێراق و هەرێمی كوردستان هاتووەتە ئاراوە پێویستی بە هەوڵ و لێكنزیك بوونەوەی زیاتری لایەنە سیاسییەكانی عێراقە بۆ ئەوەی هەنگاو بەرەو ئایندەیەكی باشتر بنێن و لە ئێستاشدا یەكێتی ئەو سیاسەتەی گرتووەتە بەر.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









