ئه‌مڕۆ نرخى كارتى مۆبایل له ته‌واوى عێراق هه‌رزان ده‌بێت

هه‌یام یاسرى، وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى عێراق | حكومه‌تى عێراق
SNN
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى تشرینى دووه‌م، نرخى كارتى مۆبایل له سه‌رتاسه‌رى عێراق هه‌رزان ده‌بێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌بێ باجی فرۆشتن کە 20%ـە دەفرۆشرێت.
به‌پێى ئه‌و به‌یاننامانه‌ى كه ئه‌م هه‌فته‌یه كه سێ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانى بوارى په‌یوه‌ندى كرد، ئاسیاسێڵ، كۆڕه‌ك تیلیكۆم و زه‌ین عێراق بڵاویانكرده‌وه، “له ئه‌مڕۆوه سه‌رجه‌میان پابه‌ند ده‌بن به دابه‌زاندنى نرخى كارتى مۆبایل له شه‌ش هه‌زار دیناره‌وه بۆ 5 هه‌زار دینار به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌بێ باجی فرۆشتن کە 20%ـە دەفرۆشرێن”.
رۆژى پێنجشه‌ممه 7ى تشرینى دووه‌م، هه‌یام یاسرى، وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى عێراق رایگه‌یاند، “لێكۆڵینەوەیان لە كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل لە عیراق كردووە و سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەیەكن بۆ هەرزان كردنی نرخی كارتەكانی مۆبایل و گەڕاندنەوەی بۆ نرخی پێشووی. پڕۆژەكە لە ئەنجوومەنی وەزارەت پەسەند كراوە”.
دواتر ئه‌و وه‌زاره‌ته له به‌یاننامه‌یه‌كدا و به پشتبه‌ستن به بڕیارێك كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى باجى 20٪ى راگه‌یاند و سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانى ناچاركرد كه نرخى كارتى مۆبایل هه‌رزان بكه‌ن.
له‌باره‌ى هه‌رزانكردنى نرخى كارتى ئینته‌نێتیشه‌وه كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندیكردن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند، “دوای چەند جارێك كۆبوونەوە و سەردانیكردنمان بۆلای وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، دواجار لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە وابڕیارە نرخی بەشداریكردنی مانگانەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بەرێژەی 20٪ دابشكێندرێت”.
وتیشى: “لەگەڵ كەمكردنەوەی نرخی كارتی ئینتەرنێت دەبێت كوالیتی و خزمەتگوزارییەكانیشیان باشتر بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت هەموو كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت لەسەرانسەری عێراق پابەندبن بە جێبەجێكردنی ئەو داشكاندنەوە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








