“سەرەتای وەرزی زستان رێژەيەکی باش بەفر لە سەنتەری سلێمانی دەبارێت”

0
569
دیمه‌نێكى به‌فر بارین له‌ شارى سلێمانى | تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

SNN-عەلی حەمە سەعید

شارەزایەكی بواری كەشناسی و بەمەلەرزەزانی ئاماژە بەوەدەكات: لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێم پەڵەی داوە و لە ناوچەی دهۆك و بادینان 24 هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریوە و جەختیش دەكاتەوە كە لەم مانگەدا لە سەنتەری شارەكان بەتایبەت سلێمانی و هەڵەبجە ڕێژەیەكی باش بەفر دەبارێت و بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردووش باران بارین زۆر زیادكردووە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزا لەبواری كەشناسی و بەمەلەرزەزانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو لەمساڵدا زۆرترین ڕێژەی باران بارین تۆمار كراوە لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێم، بەجۆرێك لە سنوری پارێزگای دهۆك وناوچەی بادینان 24 هێندە و لە سنوری پارێزگای ئیدارەی ڕاپەڕین هەشت هێندە و لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە چوار هێندە و لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەولێر سێ‌ هێندەی ساڵی ڕابردوو باران زیاتر باریوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ نەیەتە پێشەوە ئەوا پێشبینییەكانمان ئەوە نیشاندەدەن كە لەم مانگەدا بەتایبەت لەسەرەتای وەرزی زستان كە دەكاتە 21/12 لەناو سەنتەری شارەكان بەتایبەت شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕێژەیەكی باش لە بەفر ببارێت لە ئێستاشدا بە گشتی لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پەڵەی داوە و كێشەی وشكەساڵیمان نییە.

ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی و بەمەلەرزە زانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەمساڵ بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو ڕێژەی باران بارین لە ئاستێكی زۆر باشدا بوو بەڵام هێشتا نەیشتووەتە بە ئاستی 2019 بەڵام پێشبینیەكان ئەوە نیشاندەدەن كە ئەمساڵ لەدوای ساڵی 2019 وە ببێت بە دووم ساڵ كە زۆرترین باران بارینی تیادا ڕوودەدات ئەوەش بەهۆی ئەوەی دیاردەی لانینا بەرەو لاوازی دەچێت و كەشەهەوای ناوچەكەمان بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this