
ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەسەرچوونى زیاتر لە 400 هەزار ژەم ڤاکسینى راگەیاند.
د. ئاسۆ حەمید زەنگەنە، بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی خۆراک لە وەزارەتی تەندروستی بە پێگەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند:”سەردانی خەڵک بەگشتی بۆ وەرگرتنی ڤاکسین کەم بووەتەوە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک ڤاکسینیان وەرگرتووە و لە کاتی ئێستادا ڕێژەی مردن بەم نەخۆشییە زۆر کەم بووەتەوە و جۆرێک لە بەرگری کۆمەڵگایی دروست بووە. ”
د. ئاسۆ ئاماژەشی بە ماوەی بەسەرچوونی ڤاکسینی کۆرۆنا وەک تەواوی دەرمانەکانی دیکە دا و وتی:”ڤاکسینی فایزەر رێککەوتی بەسەرچوونی کەمتر بوو، ئەمەش وای کرد کە ڕێژەیەک لە ڤاکسینەکان تەلەف ببن و ڤاکسینی (ئەسترازێنیکا)ش زۆر داواکاری لەسەر نەبوو، چەند حاڵەتی نەخوازراو لەسەر ئاستی جيهان روویدا، هەر چەندە زۆر کەمیش بوو، بەڵام حکومەتی فیدراڵ گرێبەستەکەی هەڵپەسارد”.
رێژەی تەلەف بوونی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بە هۆی بەسەرچوونی ماوەی بەکارهێنانیان بەم شێوەی خوارەوە بووە:
فایزەر: ٣٢٣٢٠٨
سینۆفارم : ٢٨٢٣٥
ئەسترازێنیکا : ٦٧٤٨٦
کۆی گشتی : ٤١٨٩٢٩
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٢،٦٨٧،٧١٤ ڤاکسینی دژە کۆڤید١٩ لە رێگەی ئەم چوار دۆزەی خوارەوە بە هاوڵاتیان دراوە:
دۆزی یەکەم: ١،٤٤٨،٩٨٥
دۆزی دووەم: ١،٢٠٤،٠٤٥
دۆزی سێیەم: ٣٤،٥٨٩
دۆزی چوارەم: ٩٥
د. هاژە هوشیار محەمەد، بەرپرسی بەشی کوتان لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان سێ جۆر ڤاکسینی دژە کۆرۆنا (فایزەر، ئەسترازێنیکا و سینۆفارم) بەردەست بووە، بەڵام لە کاتی ئێستادا تەنیا ڤاکسینی سینۆفارم بەکاردێت و ژمارەیەکی زۆریش بەردەستە و رێکەوتی بەسەرچوونی تا مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتووە.
بە پێی دوایین ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کۆڤید١٩، لە ماوەی هەفتەیەکدا ٥٨٥٥ پشکنین کراوە و ٢٤٩ کەس بە کۆڤید١٩ تووش بوونە و ٧٠ کەسیش چاک بوونەتەوە. خۆشبەختانە هیچ حاڵەتی مردن لەم ماوەیەدا تۆمار نەکراوە.
لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا پشکنین بۆ ٤،٥٥٥،٤٥٣ کەس کراوە و ٤٦٦،٥٤٢ کەسیش تووش بوونە و ٤٥٨،٦٨٧ تووشبوو چاک بوونەتەوە.
٣٨٧ کەس لە ژێر چارەسەر دان و ٧،٤٦٩ کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









