“پێویسته هاووڵاتییان کارەبا بۆ ڕووناکى بەکار بهێنن نەک بۆ گەرما”

كۆمه‌ڵێك تاوه‌رى كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: KRG
SNN-
بەڕێوەبەرى دابەشکردنى کارەباى هەولێرى یه‌ك رایگەیاند، پێویسته هاووڵاتییان کارەبا بۆ ڕووناکى بەکار بهێنن نەوەک بۆ گەرما، تا كاریگه‌ریی نه‌كاته سه‌ر تۆڕە‌كانی كاره‌با، چونكه هه‌م خۆیان زەرەرمەند ده‌بن و هه‌میش فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و كۆنترۆڵی كاره‌با بە خۆیانەوە سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن.
تاڤگە عومەر کاکەسوور، بەڕێوەبەرى دابەشکردنى کارەباى هەولێرى یه‌ك بە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، ئێستا لەبەر سەرما، هەموو قورساییەک کەوتووەتە سەر تۆڕە‌كانی كاره‌با، بەمەش لۆدێکى زۆر دروست بووە، به‌شێوه‌یه‌ك هەم کارەباى کەم کردووەتەوە و هەمیش کێشەى تەکنیکى بۆ دروست کردووین. بڕیارەکەى وەزارەتى کارەباش لەم سۆنگەیەوە بە مەبەستى باشتر دابەشکردنى کارەبا و زیاترکردنى کاتەکانى پێدانى کارەباى نیشتمانییە.
بەڕێوەبەرى دابەشکردنى کارەباى هەولێرى یه‌ك دەشڵێت:” تەلەفۆنکردنی هاووڵاتییان بۆ هەڵدانەوەى جۆزە زیادى کردووە، لەبەر ئەوە هاووڵاتى لەسەر ٤٠ ئەمپێر ڕاهاتووە، ئێستا بووەتە ٣٠ ئه‌مپێر، یەکێک لە باشییەکانى پێوەرى زیرەک ئه‌وه‌یه دوو جار هاووڵاتى ئاگادار دەبێتەوە لە ماوەى یه‌ك خوولەک، بۆیە مەرج نییە راسته‌خۆ په‌یوه‌ندیی بكه‌ن بۆ هۆبەکانى چاککردنەوە، بەڵکو ده‌كرێت هاووڵاتیان بەشێک لە ئامێرەکانى كاره‌با کەم بكه‌نه‌وه، كاره‌باكه خۆی دەگەڕێتەوە، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كیشیان هه‌بوو، ئه‌وكات ده‌توانن په‌یوه‌ندی بە هۆبەى چاککردنەوە بكه‌ن کە ٢٤ کاتژمێری خزمەتگوزارى پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکەن.
هەروەها پسپۆڕێکى تایبەت بە کارەبا بە ماڵپەڕەکەی رایگەیاندووە، هۆكار زۆرن بۆ به‌فیڕۆچوونی وزه‌ی كاره‌با، بۆ نموونه کێبڵ و تۆڕى خراپ لەناو خودی ماڵى هاووڵاتیان، دوورى مەوداى نێوان ماڵ و وێستگەکانى کارەبا، نەزانینى چۆنییەتى بەکارهێنانى ئامێرەکان و …، بۆیە پێشنیارى ئەم پسپۆڕە لەم بوارەدا ئەوە بوو کە:
یەکەم: پێویستە هاووڵاتییان فێرى کلتورى بەکارهێنانى ئامێرەکانى کارەبا بن.
دووەم: پێویستە ڕوانگەیەکى گشتى و هەمەلایەنە دروست بێت بە مەبەستى هۆشیارى دەستگرتن بە کارەباى نیشتمانییەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









