لوقمان عەبدولقادر: بەهۆی بێباكی حكومەتەوە بریندارانی چەكی كیمیایی بەردەوام دەبنە قوربانی

SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی بێباكی حكومەتەوە بریندارانی چەكی كیمیایی بەردەوام دەبنە قوربانی ڕۆژانە نزیك دەبنەوە لە لەدەستدانی چاوەكانیان، هاوكات لەهەرێمی كوردستان 835 برینداری چەكی كیمیایی هەیە و باری تەندروستی زۆرینەیان ناجێگیرە.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكێشە و خەمەكانی ئێمە تێنگەیشتووە و هیوادارین بتوانرێت دیبەیتێك ڕێكبخرێت بۆ ئەوەی كێشەكانمان بگەیەنین بە ڕاوێژكارانی ئەنجومەنی وەزیران، تا چارەسەری پێویستیمان بۆ بكەن، چونكە لە ئێستادا بارودۆخی بریندارانی چەكی كیمیایی لە سنوورەكەمان زۆر خراپە، وەزارەتە پەیوەندیدارەكان هیچ خەمێك لە قوربانیەكان ناخۆن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەیەكی زۆری بریندارانی چەكی كیمیایی پێویستیان بەچاندنی گلێنەی چاو هەیە، بەڵام بەهۆی بێباكی حكومەتەوە، خەریكە چاوەكانیان بەتەواوی لەدەست بدەن، بۆیە ناكرێت بریندارەكان ساڵی جارێك لیژنەی تەندروستی بیان بینێت، بەڵكو دەبێت ڕۆژانە یان هەركاتێك پێویستیان بەچارەسەر بوو چارەسەرییان بۆیان بكرێت.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، و لەهەموو هەرێمی كوردستان 835 برینداری چەكی كیمیایی هەیە، ئەركی حكومەتی هەرێمە چارەسەریان بكات و ڕەوانەی دەرەوە بكرێن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری، بەڵام چارەسەریان ناكات و بێباكە لە ئاستیاندا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









