
وشکەساڵی
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان ئاماژە بەوەدەكات بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو ڕێژەی باران زۆر زیادیكردووە بە جۆرێك ساڵی ڕابردوو تا ئەم كاتە تەنها بڕی پێنج ملم باران باریبوو، بەڵام لەمساڵدا تا ئێستا نزیكی 60 ملم باران باریوە و بەوهۆیەشەوە ناوچەكە لە وشكە ساڵی ڕزگاری بووە، ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی دوو ساڵی یەك لەدوای یەكە وشكە ساڵی لە سنوورەكەماندا تۆمار دەكرێت.
شادیە حسێن بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان لەمساڵدا زۆرترین ڕێژەی باران بارین لە ناحیەی مەیدان لە ئیدارەی گەرمیان باریوە كە 78 ملیم بووە، هەروەها 43 ملم لە ناوچەی خانەقین باریوە، بۆیە ئەگەر بەراوردی بكەین بە دوو ساڵی رابردوو ئەوا رێژەی بارانبارینی گشتی زۆر باشە، ساڵی رابردوو لە كەلار رێژەی بارانبارین تاوەكو ئەم كاتە پێنج ملم بووە، بەڵام ئەمساڵ تاوەكو ئێستا 60 ملم باران باریوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی رابردوو جوتیارانی گەرمیان سودیان لە باران نەبینی، بەڵام ئەمساڵ دەتوانن بڵێن گەرمیان لە مەترسی وشكەساڵی رزگاری بووە، ئەوەش بەهۆی ئەو بارانەی تاوەكو مانگی نیسان دەبارێت، چونكە دانەوێڵە و كشتوكاڵ پێویستیان بە ئاوە، بەڵام وەك سەرەتایەك بارانی ئێستا جێگەی دڵخۆشییە.
بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەوەی گەرمیان بەتەواوەتی لە مەترسی ڕوودانی وشكەساڵی رزگاری بێت پێویستە 250 بۆ 300 ملم باران ببارێت، بۆیە بەپێی رێژەی ئێستاش ئەمساڵ وشكەساڵی لە ناوچەكەماندا تۆمار ناكرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









