
دراوى 100 دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی دوو ڕۆژە نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی نزیكبووەتەوە لە 150 هەزار دینار، ئەوەش بە بەرزترین نرخی دۆلار هەژمار دەكرێت لەماوەی ئەمساڵدا، شارەزایەكی بواری ئاڵووگۆڕی دراوە بیانییەكانیش ئاماژە بە هۆكاری بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار دەكات و داوش لە هاووڵاتییان دەکات پەلەنەكەن لە گۆڕینەوەی پارەكانیان ئەگەر زۆر پێویستیان پێی نەبێت.
شاخەوان فەلاح، شارەزا لە بواری ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان و خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەم هەفتەیەدا گۆڕانكاری بەسەر نرخی دۆلار و دیناردا هاتووە، بەڵام لەماوی ئەم دوو ڕۆژەدا دۆلار نرخێكی پێوانەیی تۆمار كرد بە تایبەت دوێنێ نرخی 100 دۆلار 150 هەزار دیناری تێپەڕاند ئەوەش بەرزترین نرخی دۆلارە لەماوەی ئەمساڵدا.
هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بە چەند بابەتێكەوە هەیە سەرەكیترینیان كەمكردنەوەی خستنەڕوی دۆلارە لە لایەن بانكی ناوەندی عێراقییەوە، بەجۆرێك پێشتر ڕۆژانە بانكی ناوەندی 210 ملیۆن دۆلاری دەخستە بازاڕەوە، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێكە بڕەكەی كەمكراوەتەوە بۆ نزیکی 180 ملیۆن دۆلار، هاوكات بردنە دەرەوەی دۆلاریش بۆ وڵاتی ئێران هۆكارێكی دیكەی بەرز بوونەوەی نرخەكەیەتی لەگەڵ ئەوەشدا خواست لەسەر كڕینی دۆلار زیادیكردووە لەلایەن هاووڵاتییانەوە.
ئەو شارەزایەی بواری دراوە بیانییەكان ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە لەوەها حاڵەتێكدا هاووڵاتییان بە ناشارەزاییەوە نەیەنە ناو بازاڕەكەوە بە نرخێكی گران دۆلار بكڕن، چونكە بەدڵنیاییەوە ئەم بەرز بوونەوەیەی دۆلار بۆ ئەم ئاستە كاتییە و بانكی ناوەندی 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار دەخاتە بازاڕەوە پێویست نییە هاووڵاتیان بە 150 هەزار دینار بیكڕن، هاوكات نرخی ئەمڕۆی دۆلاریش 100 دۆلار بە 149 هەزار و 250 دەكڕین و بە 149هەزار و 750 دەفرۆشین.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








