کشتوکاڵی سلێمانی: 6500 دۆنم زەوی كشتوكاڵی كراوە بە خانووی پلاستیكی

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری باخداری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە سنوری پارێزگای سلێمانی شەش هەزار و 500 دۆنم زەوی كشتوكاڵی كراوە بە خانووی پلاستیكی، هاوكات بەرهەمی ئەو خانووە پلاستیكیانەش تەندروستە و هیچ گرفتێكیان نییە، لەڕێگەی ئەو پلانەی بەجوتیارانمان داوە تێچووی بەرهەمی كشتوكاڵی كەمیكردووە و بەرهەمیش زیادیكردووە.
جەلیل شەمسەدین، بەڕێوەبەری باخداری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە سنووری پارێزگای سلێمانی نزیكەی شەش هەزار و 500 دۆنم زەوی كشتوكاڵی كراونەتە خانووی پلاستیكی و ئەو خانووە پلاستیكییانە رۆڵی سەرەكییان هەیە لە دابینكردنی بەرهەمی نێوخۆیی، هاوكات ئەو بەرهەمە كشتوكاڵییانەی كە لەو خانووە پلاستیكییەكاندا بەرهەم دەهێندرێن لە %90 یان بەرهەمەكانیان تەندروستە و هیچ كێشەیەكیان نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە كەرتی كشتوكاڵی وهاوكاریكردنی جوتیاران لەبوارە جیاوازەكانی كشتوكاڵكردن بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی سلێمانی ئەمساڵ لە دوو ناوچەی سلێمانی، پرۆژەی بۆ 13 جووتیار جێبەجێكردووە بۆئەوەی رێنمایی بەكارهێنانی ماددەی قڕكەر و پەینی كیمیایی لە بەرهەمەكانیاندا رێكبخەن.
بەڕێوەبەری باخداری لە بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی سلێمانی وتیشی، “لە ناوچەی بازیان و پێنجوێن، 13 جووتیارمان هەڵبژارد بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیەی هەمانبوو بۆئەوەی بەكارهێنانی دەرمانی قڕكەر و پەینی كیمیایی لە بەرهەمەكانیاندا رێكبخەین، دوای جێبەجێكردنی پرۆژەكەمان لەو دوو شوێنە، دەركەوت كە تێچووی پرۆژە كشتوكاڵییەكان بۆ لە %50 كەمیكردووە و بەرهەمیشیان لە %50 زیادیكردووە”.
بەڕێوەبەری باخداری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، پێدانی رێنمایی نوێی كشتوكاڵی و جێبەجێكردنی رێنماییەكان لەلایەن جووتیارەکانەوە هۆكار بووە، بۆئەوەی بەرهەمی ئەو جووتیارانەی بەشداری پرۆژەكەیان كردووە زیاد بكات، بۆیە لە داهاتووشدا لە بەرنامەماندا هەیە لە چەند ناوچەیەكی دیكەی كوردستان هەمان بەرنامەو پلان جێبەجێبكەین لە هاوكاریكردنی جوتیاران بۆ زیاتر گەشەكردنی كەرتی كشتوكاڵی و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی بە تێچوویەكی كەمتر.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









