54 رۆژه قوباد تاڵه‌بانى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ناكات

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: Azhi Omar
SNN
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمیش به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كان ناكات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7 كانونى یه‌كه‌م، كۆبوونه‌وى ئاسایی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه ناكات”.
له رۆژى 12ى تشرینى یه‌كه‌مى 2022ه‌وه جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى نه‌كردووه.
له‌باره‌ى بایكۆته‌كه‌شه‌وه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ (ئیراك ئۆیه‌ڵ ریپۆرت) وتى: “تاوه‌كو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بن قوباد تاڵه‌بانى ناگه‌ڕێته‌وه نێو كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران”.
وتیشى: “ئه‌و وه‌زیرانه‌ى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانیه‌وه دیاریده‌كرێن ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه زانیاریمان هه‌بێت له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا چى رووده‌دات و دڵنیا بینه‌وه له‌وه‌ى كه هیچ بڕیارێكى شێتانه نادرێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









