
SNN
شيلان حەمە نوری توێژەری کۆمەڵايەتی و چالاکوانی بواری ژنان لە پۆستێکيدا روونکردنەوە لەسەر ئەو قسانەی دەدات کە وتبووی فرەژنی لەشفرۆشييە و دەڵێت “ئێمە لە روانگەی عەدالەتخوازييەوە لە فرەژنی دەروانين.
روونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوەیەکی پێویست
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە چاوپێکەوتنێک لە کەناڵی کوردسات نیوز سەبارەت بەیاسای فرەژنی کە لە دادگای فیدڕاڵی عیراق دەرچووە، چەند تێڕوانینێکی خۆمم خستە ڕوو، بەداخەوە لە سەر چاوپێکەوتنەکە چەند پەیج و سایتێک بەمەبەست دێڕێکی کورتی ووتەکانی منیان دەرهێناوە و بڵاویان کردووەتەوە.
لەسیاقی ئەم بەرنامەیە و چاوپێکەوتن و لێدوانەکانی پێشوو تریش، ئاماژەم بەوە کردووە کە کەسانێک بەداخەوە بەهەڵە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام گەیشتوون یان بۆ مەبەست و خزمەت بەحەزو ئارەزووەکانی خۆیان بەکاری دەهێنن.
قسەکانی من وڕای من لەسەر فرەژنی لەهەمان ڕوانگەی تێگەیشتن و ووتەکانی بەڕێز سەرۆکی لیژنەی فتوای شاری سلێمانی یەوەیە کەلە دوا چاوپێکەوتنی دا لەبارەی فرە ژنی لە ئاینی ئیسلام دا خستیە ڕوو، دیارە ئێمە لەهەمان روانگەی عەدالەت خوازییەوە باس لەوپرسە دەكەین، بەتایبەت كە ئێستا لەهەرێمی كوردستان یاسایەک هەیە سەبارەت بە فرەژنی و کاری پێ ئەکرێت.
من نەک لەم چاوپێكەوتنەدا لەرابردوشدا، هیچ کاتێک بڕوام بە تەشهیر کردن و ناوزڕاندن بەهیچ کەس و بیروباوەڕێک نەبووە و نی یە کە پێچەوانەی بیرو بۆچوونی خۆشم بووبیت، بەتایبەتی ژنان کە بەئەرکی خۆشمم زانیوە داکۆکی لە مافەکانیان بکەم نەک نیگەران کردنیان.
بۆیە ئەوەی ئێستا لە سۆشیال میدیادا ڕوودەدات وە بەئاشکرا هەڕەشەی جیهادمان لێ ئەکرێت ، هەوڵ ئەدرێت کاریگەری بخەنە سەر ڕای گشتی مەبەستیان بەلاڕێ دا بردنی بابەتەکانە لەلایەن کەسانی توندڕەو لەپاڵ ئایینی ئیسلام دا .
بۆیە لیرەوە سەلامەتی گیانی و ماڵی خۆم و خێزانەكەم دەخەمە ئەستۆی ئەو کەسانەی بەئاشكرا لە راگەیاندنەكانەوە وەك ئەركی جیهادی دەعوایان لەسەرم جوڵاندوە و تەكفیری كردوین، داوا لەلایەنە بەرپرسەكانیش دەكەم ئەو دەستەی پشتەوەی جوڵاندنی ئەم هەڵمەتە بدۆزنەوە تا دۆخی گشتی و ئاسایشی كۆمەڵایەتی تێكنەدەن، چونكە ئەمە پێشهاتێكی مەترسیدارە لەسەر تەواوی چالاكوانانی ژنان و دژی ئەو ئازادییەیە كە ئیستا دەستبەركراوە لە هەرێمی کوردستان .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









