“ئەگەر سەرۆکی حکومەت پابەندی بڕيارەکەی دادگای فيدڕاڵی نەبێت فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەردەكرێت”

مەسرور بارزانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دوێنێ بەفەرمی دادگای فیدراڵی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی یاسای خانەنشینی هەرێمی گەیاندە (مەسروبارزانی) سەرۆكی حكومەت و (ئاوات شێخ جەناب) وەزیری دارایی، پارێزەری دۆسیەكە جەخت لەوەدەكاتەوە كە ئەو بڕیارە مافی تانەلێدانی نییە و ئەگەر لەماوەی هەشت ڕۆژدا سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی پێوەی پابەند نەبن ئەوا فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەردەكرێت.
بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەی تۆماركردنی سكاڵا لەسەر سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی لەسەر یاسای خانەنشینی بە SNNی ڕاگەیاند: دوێنێ دادگای فیدراڵی بەفەرمی بڕیارەكەی خۆیان گەیاندە دەستی سەرۆكی حكومەت وەزیری دارایی هەرێم كە دەبێت پابەند بن بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای ژمارە 27ی ساڵی 2006ی خانەنشینی هەرێم و هەروەها پابەند بوون بە یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014ی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق، هاوكات سكاڵا لەسەركراوانیش مافی تانەدانیان نییە لەو بڕیارە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەگوێرەی مادەكانی 36 و 37 لە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی هەر لایەنێك پابەند نەبێت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی توشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت، هاوكات بەگوێرەی مادەی 329 لەیاسای سزادانی عێراقی هەر كەسێك بڕیاری دادگا جێبەجێنەكات ئەوا بۆماوەی هەشت ڕۆژ هۆشدارییەكی دەدرێتێ، ئەگەر لەو ماوەیەشدا هەر جێبەجێی نەكرد ئەوا لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەوە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەردەچێت.
ئەو پارێزەرەی دۆسیەی خانەنشینانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە تا كۆتایی ئەم مانگە مۆڵەت دەدەین بە سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی، ئەگەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیان جیبەجێنەكرد، ئەوا لەمانگی داهاتووەوە ئێمە هۆشدارییەكەیان دەدەینێ و دەستبە ڕێكارەكانی دیكە دەكەین و ڕێكاری توندیان بەرامبەر دەگرینەبەر.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









