لە بەغدا هێزە ئەمنییەکان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بڵاوەپێکردنی هێز لە بەغدا
SNN
لەسەر بانگەوازی چالاکوانانی عێراق چاوەڕێ دەکرێت دژی سەپاندنی سزا بەسەر چالاکوانێک لەلایەن دادگای عێراقەوە بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە حەشدی شەعبی، خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق ئەنجام بدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لە بەغدا هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە نامەیەکەدا کە دەستەی ئۆپراسیۆنەکانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا ئاڕاستەی سەرجەم یەکەکانی وەزارەتی ناوخۆی کردوە و وەک فەرمانێکی نهێنی و بەپەلە دەرچوە، ئاماژە بەوەکراوە پێویستە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان بخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ پاراستنی یاسا.
ئەوەش خراوەتەڕو، ئەوانەی لە شوێنەکاندا بڵاوەیان پێدەکرێت نابێت چەکیان لابێت و بەگوێرەی پێویستیش هێزەکان لە شوێنی جیاواز جێگۆڕکێیان پێدەکرێت، لەگەڵ هەر گۆڕانکارییەک کە رەنگ بێت روبدات.
شەوی رابردوو لە پارێزگای زیقار خۆپیشاندانی ناڕەزایی هاووڵاتیان بەڕێوەچوو و بەهۆی رووبەڕوبوونەوەشیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، سێ خۆپیشاندەر کوژران و 21 کەسی دیکەش برینداربون، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە بەغداش خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لەو چالاکوانە ئەنجام بدرێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









