بانكى نێوده‌وڵه‌تى هۆشدارى له‌باره‌ى ئابوورى عێراقه‌وه ده‌دات

باره‌گاى سه‌ره‌كى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له واشنتن | فۆتۆ: AP
SNN
بانكى نێوده‌وڵه‌تى رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وامى دۆخى ئابوورى ئێستاى عێراق كێشه و گرفتى گه‌وره‌ى به‌دوادا دێت، ده‌شڵێت: “ساڵى داهاتوو به قه‌باره‌ى 114 ترلیۆن دینار ئابوورى عێراق تووشى كورتهێنان ده‌بێت له داهاتى سه‌رچاوه نانه‌وتییه‌كاندا”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى كانونى یه‌كه‌م، بانكى نێوده‌وڵه‌تى راپۆرتێكى له‌باره‌ى ئابوورى عێراق بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “پێویسته هه‌رچى زووتر عێراق له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه ئابوورییه‌ى كه تێیدایه ده‌ربهێنرێت و ده‌ستبه گفتوگۆكان بكرێت بۆ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2023ى عێراق، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كرێت له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ئابوورى عێراق تووشى داكشانى گه‌وره ده‌بێت”.
له‌باره‌ى پشتبه‌ستن به سامانى نه‌وتى وه‌ك بڕبڕه‌ى ئابوورى عێراق، بانكى نێوده‌وڵه‌تى ئاماژه به‌وه‌كردووه، “نیگه‌رانین له پشتبه‌ستنى عێراق به هه‌نارده‌كردنى نه‌وت وه‌ك سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى داهات، چونكه له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا ده‌كرێت نرخى نه‌وت دابه‌زێت و عێراق تووشى قه‌یرانى نه‌خوازراو بێت”.
بانكى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكراشیكردووه، “ساڵى داهاتوو عێراق به قه‌باره‌ى 114 ترلیۆن دینار كورتهێنانى ده‌بێت له داهاتى سامانه نانه‌وتییه‌كان، ئه‌مه‌ش واته 58%ی ئابوورى نانه‌وتى زیانى پێده‌گات، ئه‌مه‌ش له مێژووى عێراقدا كه‌موێنه‌یه”.
به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تى، “پێویسته یاساى بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراق به‌شێوه‌یه‌ك دابڕێژرێت كه زۆرترین سوود به چینى ناوه‌ندى و چینى هه‌ژار بگه‌یه‌نێت، چونكه ئه‌وان گۆڕانكارییه ئابوورییه‌كان زۆرترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ریان هه‌یه”.
بانكى ناوه‌ندى پێشنیار ده‌كات، “ئه‌و داهاته زیاده‌یه‌ى له كه‌رتى نه‌وت به‌ده‌ستدێت به‌كاربهێنرێت بۆ په‌ره‌پێدانى كه‌رتى تایبه‌ت و خستنه‌سه‌ركارى گه‌نجانى عێراق، چونكه بێكارى له عێراق به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









