نرخى یه‌ك كیلۆ هه‌نار له‌نێو بازاڕى هه‌ڵه‌بجه بۆ 3 هه‌زار دینار به‌رزبوویه‌وه

نمایشى به‌رهه‌مى هه‌نار له فێستیڤاڵى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
نرخى یه‌ك كیلۆ هه‌نار له‌نێو بازاڕى شارى هه‌ڵه‌بجه له دوو هه‌زاره‌وه بۆ 3 هه‌زار دینار به‌رزبوویه‌وه، فرۆشیارێكیش ده‌ڵێت: “ئێستا هه‌نارى باش له بازاڕدا كه‌مبووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌شى هه‌یه نرخه‌كه‌ى گرانه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى كانونى یه‌كه‌م، كەریم غەفور، فرۆشیاری بەرهەمەكانی میوە لەنێو بازاڕی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند، “ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە نرخی هەناری ناوخۆیی هەڵەبجە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك لە مانگی رابردوو كیلۆیەك هەناری زۆر باشمان بە دوو هەزار دینار دەفرۆشت، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ ئەوەی هەناری زۆر باش لە بازاڕدا كەمبووەتەوە و بەرەو نەمان دەچێت نرخەكەی بۆ نزیكەی سێ هەزار دینار بەرزبووەتەوە، ئه‌مه ئەگەر هەنارەكە باش بێت و تێكنەچووبێت”.
له‌باره‌ى هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى هه‌ناره‌وه ئه‌و فرۆشیاره ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “بەرزبوونەوەی نرخی هەنار دوو هۆكارى هه‌یه، لەلایەك بەرهەمی هەنار بۆخۆی كەمبووەتەوە و بەرەو نەمان دەچێت به‌هۆى وه‌رزه‌وه، لە لایەكی دیكەشەوە ئەو هەنارە باشەی هەبوو كۆكراوەتەوە و رەوانەی دەرەوەى وڵات دەكرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى خواست لەسەر هەنار زیادیكردووە”.
وتیشى: “له ئێستادا له‌نێو بازاڕى هه‌ڵه‌بجه نرخى هه‌نار به‌ڕێژه‌ى 70٪ به‌رزبووه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى هه‌نار بۆ ده‌ره‌وه، فەرەیدون نامدار، بەڕێوەبەری كۆمپانیای هەناری كوردستان بۆ هەناردەكردنی هەنار بۆ دەرەوە بە SNNی راگەیاند، “لەمساڵیشدا هاوشێوەی ساڵانی رابردوو توانیمان لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ گرێبەستێك واژوو بكەین بۆ هەناردەكردنی هەناری هەڵەبجە بۆ دەرەوەی وڵاتان بەتایبەت وڵاتانی ئاسیایی و ئەوروپی، بۆ ئەمساڵیش بڕی دوو هەزار تۆن هەنارمان ئامادەكردووە رەوانەی وڵاتانی ئیمارات و بەرتانیا و فەڕەنسا و چەند وڵاتێكی دیكەی بكەین”.
SNN پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەڵەبجەوە كرد بۆ چاودێریكردنی نرخی میوە و شمەك لە بازاڕەكان له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى هه‌نار ئەوەیان خستەڕوو، “بەشێوەیەكی باش چاودێری بازاڕ كراوە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی هەنار كاتییە و پەیوەندی بەوەوە هەیە بەرهەمی ناوخۆیی بەرەو نەمان دەچێت، دواتر بەرهەمی دەرەكی دێت نرخەكەی جێگیر دەبێت”.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى هه‌نار له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرۆژه‌ى هه‌نارده‌كردنى هه‌نارى بۆ ده‌ره‌وه ده‌ستپێكردووه و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش یه‌كه‌مین كاروانى گه‌یشته وڵاتى ئیمارات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








