“بەهۆكارێكی نادیار شێروان خراوەتە زیندانی تاكەكەسییەوە ئاگاداری دۆخی تەندروستیشی نین”

رۆژنامهنووسى زیندانى كراوى بادینان شێروان شێروانى | فۆتۆ: تۆڕه كۆمهڵایهتیهكان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ نزیكبوونەوە لە ئازادكردنی زیندانیانی بادینان، تا دێت دۆسیەی نوێ بۆ دەستگیركراوانی بادینان دەكرێتەوە ئەوەش بەمەبەستی ئەوەی بە ئاسانی ئازاد نەكرێن، هاوسەری (شێروان شێوانی)یش ئاماژە بەوەدەكات ماوەی هەفتەیەكە هاوسەرەكەم بۆ زیندانی تاكەكەسی گوازراوەتەوە ڕێگەش نادەن سەردانی بكەین و لە دۆخی تەندروستیشی نازانین.
ڕووگەش جەباری، هاوسەری شێروان شێروانی، یەكێك لە زیندانیكراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆكارێكی نادیار لە چوار شەممەی ڕابردووەوە ( شێروان شێروانی) لە هاوڕێكانی جیاكراوەتەوە و خراوەتە زیندانی تاكەكەسییەوە و سزا دراوە، بەڵام نازانین ئەو تۆمەتەی ئەمجارە بۆ شێروان دروستكراوە چییە و بە چ هۆكارێك خراوەتە زیندانی تاكە كەسییەوە، بۆیە لە ئێستادا ڕێگەشمان پێنادرێت سەردانی بكەین و لە دۆخی تەندروستی ئاگادار بین.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە پارێزەكانیان دەستمان كەوتووە ئەو ژورەی شێروان شێروانی تیادا زیندانی كراوە هۆیەكانی گەرمكرەوەی تیادا دابیننەكراوە و بەم سەرمایە خراومەتە ژورێكی تاكە كەسییەوە، ئەوەش وەك سزادانێكی شێروان و هەروەها بەردەوامیدان بەشەڕی دەروونی لەگەڵ دەستگیركراوانی دیكەی بادینان.
هاوسەرەكەی شێوان شێروانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئازادكردنی مەرجدار بۆ زیندانیانی بادینان حساب بكرێت ئەوا شێروان شیروانی لە 27ی ئەم مانگە دەبێت ئازاد بكرێت، بەڵاكم ئەگەر ئازادكردنی مەرجداریان بۆ حساب نەكرێت ئەوا لە مانگی هەشتی ساڵی 2023 كۆتایی بە سزاكەی دێت و ئازاد دەكرێت، بەڵام ئەم تۆمەتانەی بۆیان دروستدەكرێت بۆ ئەوەیە كە لەو وادەیە ئازاد نەكرێن و بەردەوام لە زینداندا بمێننەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









