رووسیا: ئەمریکا پلانی هەیە تا ساڵی 2025 جەنگی ئۆکرانیا بەردەوام بێت

SNN
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئەمریکا پلانی وایە تاکو کۆتایی ساڵی 2025 ئاگری پێکدادانەکانی ئۆکرانیا گەشبکاتەوە و وتیشی، “ئەمریکا ئۆکرانیای کۆنتڕۆڵ کردووە و رووبەڕووبوونەوەی ئۆکرانیا لەگەڵ رووسیا وەکو ئامرازێک دەبینێت بۆ هێنانەدی بەرژەوەندییە جیوسیاسییەکانی خۆی و ساختاکاریی دارایی”.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە مۆسکۆی پایتەخت رايگەياند: ئەمریکا خۆی بۆ کودەتایەکی نوێ لە ئۆکرانیا ئامادە دەکات، راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی، ڤیکتۆریا نولاند پێشتر سەردانی ئۆکرانیای کردووە.
باسی لەوەشکرد: “لە کاتێکدا ناکۆکییەکانی بازنەی ئیدارەی ئۆکرانیا لەسەر دابەشکردنی هاوکارییەکانی خۆرئاوا توندتر بووە، دەرکەوتنی نولاند لە ئۆکرانیا بە رێککەوت نەبووە. ئەگەری هەیە پلان بۆ کودەتا یان گۆڕینی کەسایەتییەکان هەبێت”.
وتەبێژی وەزارەی دەرەوەی رووسیا جەختی لەوەشکردەوە: ئیدارەی ئەمریکا هەوڵ دەدات هاوکاریی زیادە بەبڕی 37ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا بخاتە نێو بوودجەی 2023، پلانی هەیە لانیکەم تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 بەردەوامی بە جەنگی ئۆکرانیا بدات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









