نرخى یه‌ك مسقاڵ زێڕ نزیكه‌ى 3 هه‌زار دینار به‌رزبوه‌وه

دوكانێكى فرۆشتنى زێڕ له سلێمانى/ فۆتۆ: SNN
SNN
نرخى زێڕ له بازاڕه‌كانى عێراق نزیكه‌ى 3 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مسقاڵێگ به‌رزبوه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى كانونى یه‌كه‌م، نرخى زێڕ له بازاڕه‌كانى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌ڵكشانى به‌خۆیه‌وه بینى، به‌شێوه‌یه‌ك نرخى یه‌ك مسقاڵ زێڕى عه‌یاره 21ى خلیجى، توركى و ئه‌وروپى گه‌یشته 369 هه‌زار دینار و 605 دینار. ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه نرخى زێڕ دوێنێ هه‌ینى 366 هه‌زار و 715 دینار بوو. ئه‌مه به واتاى ئه‌وه دێت، هه‌ر مساقڵ زێڕێك نرخه‌كه‌ى دوو هه‌زار و 890 دینار به‌رزبووه‌ته‌وه.
هاوكات نرخى هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ له بازاڕه‌كانى جیهاندا ئه‌مڕۆ به‌ڕێژه‌ى 0.36% به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى كه ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه، هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ به هه‌زار و 795 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
له ماوه‌ى رابردوودا نرخى زێڕ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینى، به‌شێوه‌یه‌ك نرخى یه‌ك ئۆنسه زێڕ گه‌یشته هه‌زار و 808 دۆلار، به‌ڵام پاش ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا داكشانى به‌خۆیه‌وه بینیبوو.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ له‌كاتێكدایه كه سوودى سه‌ر قه‌واڵه دارایيه‌كانى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا و به‌هاى دۆلار له به‌رزبوونه‌وه‌دان كه به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی له كاتى به‌رزبوونه‌وه‌یاندا نرخى زێڕ داده‌به‌زێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









