ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ: له هه‌رێم مافى خه‌ڵك پێشێل ده‌كرێت

مونا یاقو، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | KRG
SNN
به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕینى 74 ساڵ به‌سه‌ر راگەیاندنی جارنامەی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤى هه‌رێم به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “لە هەرێمی کوردستان مافی خەڵک پشێلدەکرێت”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى كانونى یه‌كه‌م، 74 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر راگەیاندنی جارنامەی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤە، كه له رۆژی 10ى كانونى یه‌كه‌مى 1948 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ندی كردووە. به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤ به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و كه له به‌شێكیدا ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، “بەپێی بەدواداچون و چاودێریکردنمان وەک دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ/ کوردستان بۆ ره‌وشی مافەکانی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان، بۆمان دەرکەوتووه لەماوەی حوکمڕانی کوردستاندا ره‌وشی مافی مرۆڤ هەنگاوی گرنگ و به‌ره‌وپێشچوونی بەخۆییەوە بینیوە، لەڕووی بە دیموکراسی کردنی کۆمەڵگا و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، هەڵبژاردن و سیستەمی دیموکراسی و سیستەمی دادوەری”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یانامه‌كه‌دا ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هێشتا لە هەرێمی کوردستان مافی خەڵک پشێلدەکرێت و پێویستە هەموومان پێکەوە هەوڵبدەین و رێگری بکەین لەهەر جۆرە پێشیلکاری و دەستدرێژییەک کە بەرانبەر بەتاکی ئەم کۆمەڵگایە دەکرێت”.
له به‌یاننامه‌كه‌ى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤدا باس لهوهشكراوه، “ئێمه له ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ جه‌خت له به‌رده‌وام بوونی كاره‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و پیاده‌كردنیان له كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیردا، گرنگە هەموو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆیان به دوور بگرن له ههرپێشێلكارییهك به‌رانبه‌ر به مافه‌كانی مرۆڤ، لێرەدا رایدەگەینین کە ده‌رگای ده‌سته‌ی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و سەرجەم نوسینگەکانی كراوه‌یه بۆ تۆماركردن و به‌دواداچوونی هه‌ر سكاڵا و کەیسێک كه پەیوەندی پێشیلكاری بەمافی خەڵکی کوردستان و هه‌ر هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان”.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “دووپاتیدەکەینەوە کە ئێمە به‌رده‌وام دەبین لە چاودێریکردن و بڵاو کردنەوەی هۆشیاری بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان، و بە تەواوی پشتیوانی ده‌بین لە خەڵکی ماف خوراو بێ بەشکراو لەمافەکانیان”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









